چەند سەرەنجێک لەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

چەند سەرەنجێک لەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە

هۆشمەند نەجمەدین:

کیمیابارانی هەڵەبجە هێرشیکی کیمایی بوو لەکۆتا ڕۆژەکانی جەنگی نێوان عێراق و ئێران لە ڕێکەوتی ١٩٨٨/٣/١٦ لەلایەن حزبی بەعسەوە دژی خەڵکی سڤیلی ئەو شارە ، لەم هێرشە دا پێنج هەزار کەسی بێ تاوان بوونە قوربانی

لێرەدا گرنگە ئەو ڕاستیە باسبکرێ کە هەڵەبجە بە هۆی ستراتیجیەتی شوێنی جوگرافی کە هاوسنووری ئێرانە هەر لە سەرەتای جەنگی نێوان عێراق و ئێرانەوە لەلایەن یەکێتی یەوە کرابوو بە پەناگەیەک بۆ هێزەکانی پاسدارانی ئێران و جمووجۆڵەکانی ئەو هێزە ئێرانیانە لەوشارەدا بەهاوکاری یەکێتی بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەڵەبجە لەلایەن حزبی بەعسەوە بە لایەنگری نەیارانی ڕژێم ئەژماربکرێت و تا ئەوەی لە کاتژمێر ١١ی به‌یانی ١٦ی مارچی ساڵی ١٩٨٨، ٥٠ فڕۆکه‌ی حزبی به‌عسی عێراق که‌ هه‌ر یه‌که‌یان چوار بۆمبی ٥٠٠ کیلویی پێبوو په‌لاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان دا.

له‌و په‌لاماره‌دا زیاتر له‌ ٥٠٠٠ که‌س له‌ خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و شاره‌ شه‌هید و زیاتر له‌ ١٠٠٠٠ که‌س بریندار بوون

ئێستا و دوای ٣٥ ساڵ لەم کارەساتەی کە یەکێتی لەو شارەدا خولقاندی، هەڵەبجە لەژێر دەسەڵاتی ئەو حزبەدا بەدەست بێ خزمەتگوزرای و کپ کردنی ڕای ئازاد و دەستگیرکردنی چاڵاکوانان و ئازادیخوازانییەوە دەناڵێت،و خەڵکی ئەو شارە بیریان نەچووە کەچۆن وەک پاداشتێک لەپای بوونە قوربانی ئەو شارە بەفەرمانی خودی مام جەلال تاریق ڕەمەزانی فرۆکەوان کیمیابارانی ھەڵەبجەی ئازاد کرا

تاریق ڕەمەزان، یەکێک بوو لەو فڕۆکەوانانەی حزبی بەعس کە هەڵەبجەیان بۆردوومانکرد ، لە رێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٠٥ لە بنكەی ئاسمانیی كەركووك ‏دەستگیر کرا و لەو ساتەوە لەزیندان بوو تاوەکوو لە سەرەتای ٢٠٠٧ەوە برایە زیندانی (كانی گۆمە‎)، بەڵام لە ٢٠٠٨/١٠/٢٨ بەفەرمای مام جەلال بەڕێزەوە ئازاد کرا .