ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەنرێت

ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەنرێت
بازمیدیا ـ هەواڵی ناوخۆیی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین پرۆسەی دەستپێکردنی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکان دەست پێدەکات.
وەزارەت داوا لە قوتابیانی وەرگیراو دەکات، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆی وەرگیراوی خۆیانەوە بکەن بۆ ئاگاداربوون لە هەنگاوەکانی دواتری تۆمارکردن و دەستپێکردنی خوێندن.
لە هەمان کاتدا، زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییە پێویستەکان دەکەن بۆ پێشوازی لە قوتابیانی تازەوەرگیرا و دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧.



