تاوەکوو ئێستا مووچەخۆران زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناریان لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە وەرگرتووە

تاوەکوو ئێستا مووچەخۆران زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناریان لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە وەرگرتووە
“62 ملیار دیناریش لە هەژمارە بانکییەکان هەڵگیراوە”
بەپێی راپۆرتێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، وردەكارییەكانی دابەشكردنی مووچە لە رێگەی كارتی بانكی و (هەژماری من)ـەوە خراوەتە ڕوو. جەخت كراوەتەوە كە 99%ی مووچەخۆران تۆمار كراون و زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناریان لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە وەرگرتووە و 62 ملیار دیناریش لە لایەن مووچەخۆرانەوە لە شەش بانكی پڕۆژەكە وەكوو پاشەكەوت هەڵگیراوە.
سەرەتا لەبارەی سوودەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) ئەوە خراوەتە روو:
– ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە کاتی دابەشکردنی مووچە.
– دەتوانیت پارەی کاش لە هەموو ئامێریکی ATM ڕابکێشیت.
– سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە داراییەکان.
– لە سەرانسەری جیهان کاری پێ دەکرێت.
– ئاسایشێکی زیاتری داراییت بۆ دابین دەکات.
باسی وردەكاریی بانکە تۆمارکراوکانی نێو پڕۆژەكە و ژمارەی ATMـەکانیان بەمشێوەیە خراوەتە ڕوو:
– ئاڕتی بانک: 205 ATM.
– بانکی جیهان: 177 ATM.
– بانکی نیشتمانیی عێراق: 158 ATM.
– بانکی ئیسلامیی عێراقی: 121 ATM.
– بانکی بەغداد: 30 ATM.
– بانکی بازرگانیی عێراقی 21 ATM.
– بانکی BBAC شەش ATM.
بەپێی راپۆرتەكە، یەکێک لە ئامانجەکانی پرۆژەی (هەژماری من) زیادکردنی ژمارەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەیە (ATM) بۆ هەزار ئامێر، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ رێساکانی بانکی ناوەندی عێراق.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، تاوەکوو ئێستا مووچەخۆران زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناریان لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە وەرگرتووە و 62 ملیار دیناریش لە هەژمارە بانکییەکانی نێو پڕۆژەی (هەژماری من) لە شەش بانک)دا هەڵگیراوە.
وردەکاریی پڕۆسەی تۆمارکردن و دابەشکردنی کارتی بانکی:
– ملیۆنێك و 14 هەزار مووچەخۆر تۆمار كراون.
– ملیۆنێك و حەوت هەزار مووچەخۆر کارتیان وەرگرتووەتەوە.
– بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول، 90%ی مووچەخۆران كە دەكاتە سەرووی ملیۆنێك كەس مووچەیان بە كارتەكان وەرگرتووە.
– نزیکەی 800 ATM لە 200 شوێنی جیاواز داندراون.
وەرگرتنی مووچە بەدیجتاڵی بەپێی جۆری سوودمەندان:
– فەرمانبەری مەدەنی 398,293.
– خانەنشین 313,844.
– سەربازی 237,763.
– بنەماڵەی شەهیدان 66,390 %6.5.
وەرگرتنی مووچە بەپێی پارێزگاکان:
– هەولێر 422,130 %41.5.
– سلێمانی 372,194 %36.6.
– دهۆک 196,741 %19.4.
– هەڵەبجە 25,225 %2.5.
کۆی گشتی: 1,016,290 %100.
لە راپۆرتەكەدا پرسیارە باوەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) بەمشێوەیە خراونەتە ڕوو:
1- کەی دەتوانم بانکەکەم بگۆڕم؟
وەڵام:
بەم نزیکانە هەموو سوودمەندانی پڕۆژەی (هەژماری من) دەتوانن بانکەکەیان بگۆڕن بۆ هەر بانکێکی دڵخوازیان. لەنێوان بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەکە.
2- ئایا دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە دەتوانم کارتەکەم وەربگرم، یان خۆم لە (هەژماری من) تۆمار بکەم؟
وەڵام:
بەڵێ، تۆمارکردنی ئەو مووچەخۆرانەی هێشتا تۆمار نەکراون، لە بانکە گشتییەکان یان لە ڕێگەی یەکەی ژمێریاریی فەرمانگەکانییانەوە بەردەوام دەبێت. تیمی (هەژماری من)یش بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو سوودمەندە تۆمارکراوەکان کارتی بانکیی خۆیان وەربگرن.
3- ئەگەر تووشی فێڵکاری بووم، چی بکەم؟
وەڵام:
بە بانکەکەت ڕابگەیەنە، کارتەکەت ناچالاک بکە و داوای کارتی نوێ بکە.
وشەی نهێنیی هەژمارەکەت بگۆڕە.
4- چۆن دەتوانم سوود لە خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان وەربگرم؟
وەڵام:
هەموو بانکێک خزمەتگوزاری و بەرهەمی بانکیی جیاواز پێشکەش دەکات. پەیوەندی بە بانکەکەتەوە بکە بۆ زانینی ئەو بەرنامە و خزمەتگوزارییانەی دەتوانیت سوودیان لێوەربگریت.
5- ئایا دەتوانم ئامێری ڕاکێشانی پارەی (ATM) بانکێکی دیكە بەکار بهێنم؟
وەڵام:
بەڵێ، ئەگەر ATM ـی بانکێکی دیكە بەکار بهێنیت، بۆ هەر مامەڵەیەک کرێیەکی ڕێژەی %0.04 وەردەگیرێت،کە لە 4,000 دیناری عێراقی زیاتر نابێت.
6- چۆن دەتوانم شوێنی ئامێرەکانی ATM بزانم؟
وەڵام:
سەردانی پەڕەی دۆزینەوەی شوێنی ATM ـەکان بکە.
7- چۆن دەتوانم لە خشتە و ڕێكەوتی دابەشکردنی مووچە ئاگادار بم؟
وەڵام:
کەناڵی واتساپی (هەژماری من) لە هەر خولێکی دابەشکردنی مووچەدا خشتەکە بڵاو دەکاتەوە. بەشداریی کەناڵەکە بکە بۆ ئەوەی لە ڕێکەوتی دانانی مووچەکەت لە هەژمارە بانکییەکەت، هەروەها دواهەواڵ و پێشکەوتنەکانی پڕۆژەکە ئاگادار بیت.



