ئومێد خۆشناو: هیچ فەرمانبەرێک لە وەرگرتنی زەوی بێ بەش نابێت

خۆشناو: هەر فەرمانبەرێک مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی تێدابێت لە وەرگرتتی زەوی بێبەش نابێت
بازمیدیا ـ هەواڵی ناوخۆیی
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند هیچ فەرمانبەرێکی مەرجدار لە وەرگرتنی زەوی بێبەش نابێت و ئەگەر لە ناوچەیەکدا زەوی بەردەست نەبێت، لە نزیکترین شوێنی گونجاو زەوی بۆیان دابین دەکرێت.
خۆشناو، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر لە پێش شارەکانی دیکەی هەرێمە و تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٪ی فەرمانبەرانی مەرجدار زەوییان وەرگرتووە.
ئەو جەختی کردەوە کە لە شاوێس و هەر ناوچەیەکی دیکەش کە کەمبوونی زەوی هەبێت، گرفتی دابینکردنەکە چارەسەر دەکرێت و زەوی لە نزیکترین ناوچەی گونجاو بۆ فەرمانبەرانی مەرجدار دابین دەکرێت.



