بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند تەوەرێک و بابه‌تی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێت.

له‌ تەوەری یەکەم، پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ داڤۆس و ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ی له‌داڤۆس كران، ده‌خرێته‌ڕوو.

هەروەها ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌کە، تاوتوێی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە ، ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای كاركردنی كرێكارانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.