ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران دۆسیەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و کۆمپانیا گشتییەکان تاوتوێ دەکات
بازمیدیا ـ هەواڵی ناوخۆیی
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەبات و چەند دۆسیەیەکی گرنگی حکومەت تاوتوێ دەکات.
لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، دۆسیەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە یەکەم تەوەری کۆبوونەوەکەیە؛ کە تێیدا وەزیری کار و کاروباری پێشمەرگە ڕاپۆرتێک لەبارەی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەت و هەنگاوەکانی داهاتوو پێشکەش دەکات.
هەروەها، هەوڵەکانی یەکسانکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی لە ڕاپۆرتەکەدا دەخرێتەڕوو.
لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەش، پێشنیاری جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵی کۆمپانیا گشتییەکان ژمارە (٢٢)ی ساڵی ١٩٩٧، بە هەموارکراوی، لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
ئەم پێشنیارە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی نزیککردنەوە و یەکخستنی چوارچێوەی یاسایی و بازرگانی و ئابووری لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا دێتە پێشەوە.



