شفا بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی کلدانی، سریانی، ئاشوری کۆبووەوە
لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ ئەمریکا، شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ رەوەندی کەلدانی، سریانی ، ئاشوری کۆبووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی كەلدانی، سریانی، ئاشوری لە سەنتەری کلدانی لە دیترۆیت بۆ پێداگری لەسەر ئازادی پێكهاتەكان و پشتیوانی سیاسیی و مادی بۆ كوردستان و باسکردنی پڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی و هاندانیان بۆ هاتنە پاڵ کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەشێک لە بازرگانان و سیاسەتڤان و خاوەنکارانی کلدانی، سریانی، ئاشوری تیایدا ئامادە بوون، باس لە پێکەوەژیان و ئازادی پێکەهاتەکان و ئەو ئەلنگارییانە کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە کرا، و داوا لە ئامادەبووان کرا پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان بکەن و پەیوەندییەکانیان بەکار بهێنن بۆ بەرگری کردن لە کوردستانیان و دابینکردنی مافەکانیان.
ئامادەبووان سوپاسی شفا بارزانیان کرد و بەڵێنیاندا هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ برەودان بە پڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی کە ئامانج لێی دامەزراندی کۆنفدراسیۆنێکی کوردستانییە، کە تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان لە خۆ بگرێت.
باز میدیا
میشیگان – دیترۆیت وڵایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا