هەڵەبجەی پێنج هەزار قوربانی
ئەسرین عاسی شوانی:
بەرەبەیانی شازدەی ئازار مەرگ لە دەرگای مالەكانی هەڵەبجەی دا، بەبەرچاوی كۆمەلگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی زلهیزەكانی جیهان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بێدەنگیان هەڵبژارد و هیچ هەنگاوێكیان نەنا بێ دەنگیان هەلبژارد.
تاوانێك بوو كەمرۆڤایەتی هەژاند و شارێكی خنجیلانەی كوردستان لەچەند چركەیەكدا بەبەرچاوی سەرجەم جیهانیانەوە كۆمەڵكوژ كرد.
رژێمی بەعس بەدرندانەترین شێوە ئەم شارەی کاوڵ کرد، هیچ گومان لە خراپی و دڕندەیی سەرانی حزبی بەعس نییە و هەر چاوەرێی ئەوەیان لێدەکرا.
بەلام بەداخەوە حزبێکی کوردیش تاوانبار و شەریکی ئەو تاوانەبوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان سوپای پاسدارنی هێنابوو بۆ هەڵەبجە، نەشیهێشت خەلکەکەی لە شار دەرچن، ئەوە بە شایەتی خودی “نەوشێروان مستەفا”
سەرەڕای ئەو نەهامەتییە گەورەیە ماوەی ٣٥ سالە لەلایەن حزبێکی کوردی، هەڵەبجە هەر وێرانەیە و خزمەتێکی وای نەکراوە کە شایستەی ئەو قوربانییە گەورەیە بێت، لە زۆربەی ڕووەکان هەڵەبجە بێخزمەت و خزمەت گوزارییە.
لەسەر ئەو هەموو تاوانە لە جیاتی پاداشت و خزمەت “مام جەلال” تارق رەمەزانی فرۆکەوانی کیمیابارانەکەی ئازاد کرد وەك خەلاتێك بۆ هەڵەبجەییەکان کە پێنج هەزار شەهیدیان دابوو بەدەست سەرانی بەعس.