لە سۆشیال دیموکراتەوە بۆ داڵدەدانی تاوانباران
فەرسەت سەید شکور :
شەھیدبوونی ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ شەهید بەدەر لە ڕووی قێزەونی تاوانەکە، لە لایەنە ئینسانییەکەی ھەمووان ڕاچڵەکەین بەوەی چۆن دەکرێت، ھێندەی بێ ویژدانانە مرۆڤ بەو شێوەیە لەناو ببرێت، لە کاتێکدا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانیش حەقی کووشتن لەسەر ھیچ کەسێک نییە ئەگەر تاوانەکەشی بەسەردا ساغ بووبێتەوە، لە کاتێکدا ھاوکار جاف تاوانباریش نەبووە، تەنھا بۆچوونێکی جیاوازتری لەو ھاوڕێ تاوانبارانەی ھەبووە کە ڕەنگبێ پێش ئەوەی لێک جیابنەوە دۆستی گیانی بە گیانی بووبێتن، نە سڵەمینەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێک بکەیتە ئامانج کە ئافرەت و منداڵی بێتاوانی تێدایە لەگەڵ ھیچ یەک لە بەھا ئەخلاقی و یاساییەکان یەکناگرێتەوە!
لە تاوانەکە کارەساتر، پاساھێنانەوە و بەگری کردنە لە تاوانباران، لە کاتێکدا ھەموو بەڵگەکان سەلمێنەری ئەوەن کە کێ تاوانبارە و ڕوونە، بەڵام تەنگاو بوون و شێواوی برادەرانی بەرگریکار لە تاوانبار، کارەساتی گەورە بەدوای خۆی دا دەھێنێت کە ڕەنگە ئێستا لەناوخۆی یەکێتیش جێگەی پرسیار بێت کە چۆن دەکرێت حیزبێکی وەک یەکێتی ھێندە بێ ئاگا بێت کە ئەم تاوانە ڕەھەندێکی نێودەوڵەتیشی بەدەر لە کاریگەرییە ناوخۆییەکانی، یەکێتی سەدان بەیاننامەش بڵاوبکاتەوە دەبێت باش ئەوە بزانێت، ھەولێر جیالەوەی پێگەیەکی بەھێزی لەڕوانگەی سەقامگریی و ئاسایشی جیھانییەوە ھەیە، شوێنگەی حەوانەوەی ھەزاران ھاوڵاتی بیانی و چەندان کونسوڵ و نوێنەرایەتییە، نەدەکرا ئەم تاوانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ھەولێرەوە چاوپۆشی بکرێت، ئاشکراکردنی تاوانبارانی ئەم تاوانە دەرخەری ئەوەیە کە ھیچ کەس و لایەنێک ھەتا ئەگەر ئەندامی دەزگا ئەمنیی و ھەواڵگرییەکان بن بە سانایی لەدەست یاسا دەرباز نابن و لە ھەر ئاست و پلەیکدا بن ڕادەستی یاسا دەکرێن، ئەم ڕووداوە پێش ئەوە ڕەھەندێکی ناوخۆیی ھەبێت ڕەھەندێکی جیھانیی ھەیە، دوور نییە دوای کردەوە تاوانکارییە ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگای تاوانبار بپچڕێنن کە ئەمەش لەسەر ناو ناوبانگی خۆیان خراپ دەشکێتەوە!
تەسفییە حساب بە کوشتن ناشرینترین و قێزەونترین جۆری کاردانەوەیە کە تەنھا دەزگا سیخوڕییە تیرۆریستییەکان دەیگرنە بەر، بێگومان بەڵگەکانی ئەم ڕووداوە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھیچ قسەیەک ھەڵناگرێت، ھیچ ڕوونکردنەوەیەک دەرحەقی بەڵگە و ڕاستییەکانی ئەم حەقیقەتە نایەت.