نیاز حاجی : یەکێتی موژدانە بەمووچەخۆرانی سلێمانی دەفرۆشنەوە

نیاز حاجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
بەبارمتەگرتنی سلێمانی بەجۆرێکە، لەمێژووی هیج شارێک و داگیرکاریەکدا وێنەی لەم جۆرە بەبارمتەگرتنە نەبووە!
بۆ چی وادەڵێم؟!
نیاز حاجی دەڵێت ، کاتێک کەسێک یان شارێک بەبارمتە دەگیرێت، کەسەکە یان دانیشتوانی شارەکە خۆیان ئەزانن بەبارمتە گیراوان و لەدۆخی خۆیان حاڵین، بەڵام ئەوەی ئیستا لەسلێمانی هەیە ئەو عورفەی بەبارمتەگرتنیشی تێپەڕاندووە و هیج هەستێکی بەبارمتەبوون وجودی نیە.
نووسەر لەبابەتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات و دەڵێت ، دەسەڵاتدارانی ئەوێ کەساڵانێکە خۆیان لەحکومەتی هەرێم دابڕیووە و دەسەڵاتداری رەهای ئەوێن، بەئارەزووی خۆیان ئەم شارە بەم لاو بەولادا دەدەن و دەیدۆشن و داهاتەکەی دەدزن بەشێوەیەک کە تەنها لەیەک مەرزدا شەوان ١١ ملیۆن دۆلاری لێدەدزن و بۆ جارێکیش داهاتەکەی نایەتەوە خەزێنەی حکومەت، مانگانەش لەسەر داهاتی هەولێر و دهۆک مووچەی فەرمانبەرانی ئەم شارە دەدرێت، کەچی دەسەڵاتدارانی ئەم شارە وا لەهزری بیری خەڵکەکە کار دەکەن کەئەوە حکومەتی هەرێمە غەدر لەسلێمانی دەکات، لەکاتێکدا ئەوەی قوڕی بەسەری ئەم شارەکردووە و تەواوی داهاتەکەی دەدزن، هەر دەسەڵاتدارەکانی ئەوێن(یەکێتی) یە!
ئەوەش هاتووە ، لەبابەتی پرۆژە یاسای بودجە کە ماوەی دوو هەفتەیە لەپەرلەمانی بەغدا گفتوگۆ و دەنگدانی لەسەر دەکرێ، پەرلەمانتارانی یەکێتی هەرچی هەوڵە دایان بۆ ئەوەی غەدرێکی گەورەتر بکەن لەو غەدرەی کەپێشتر لەو شارەو لەتەواوی قەوارەی هەرێمی کوردستانیان کردووە، هەرچەندە هەوڵەکەیان وەک ئەوەی بەرنامەڕێژیان بۆ کردبوو سەری نەگرت، بەڵام ئەوەی جێگای گاڵەتەجاڕیە، لەلایەن یەکێتیەوە تێپەڕاندنی هەندێ بڕگە لەیاسای بودجە بەدەستکەوت و سەرکەتن و موژدانە بەمووچەخۆرانی سلێمانی دەفرۆشنەوە، لەکاتێکدا ئەگەر ئەو خاڵانەی کەلە یاسای بودجە هەیە جیبەجێ بکرێ، ئەوا خۆدی یەکێتی ئەو دزی و عەنتەریاتەی سەبارەت بەداهاتی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەیکرد، لەگەڵ بەغدا پێی ناکرئ!