دەسەڵاتدارانی ژاپۆن زیادبوونی بەرچاوی نوێی مردنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و ژمارەى گیان له‌دەستدان گه‌یشته زیاتر له ٨ هه‌زار كه‌س.
ئه‌مرۆ لایه‌نه فه‌رمییه حكومییه‌كانى یابان ڕایانگه‌یاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە مانگی یەکدا له‌و وڵاته گەیشتە زیاتر لە ٨ هەزار کەس، ئەم ژمارەیەش مانگانە ژمارەیەکی پێوانەییە لە ژاپۆن، لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە تا ئێستا.
وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٣٢٦ حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لە ٢٢ ڕۆژی یەکەمی مانگی ١ی ئەمساڵدا گەیشتووەتە هەشت هەزار و ١٠٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان و له‌ماوەى ١٢ رۆژدا ٥ هه‌زار كه‌س به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوە.
ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌كۆتاییه‌كانى ساڵى ٢٠١٩ له وڵاتى چین سه‌رى هه‌ڵداو ملیۆنان كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وە گیانیان له‌دەستداو زیانى ئابورى ملیارەها دۆلارى له وڵاتانى جیهان داوەو تا ئێستا هیچ دەرمانێك وەك چارەسه‌ى نه‌خشیه‌كه نه‌دۆزراوەته‌وە و ته‌نها ڤاكسین وەك رێگه‌چارەى خۆپاراستن به‌كاردەهێندرێت.