سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی تێکشاندنی داعش لە کۆبانێ: سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا

هێمن عادل ـ بازمیدیا

لە ساڵیادی تێکشکاندنی داعش لە کۆبانێ، سەرۆک بارزانی سڵاو بۆ پێشمەرگە و شەڕڤانان دەنێرێت و دەڵێت، سەرکەوتنەکە  “سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.”

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ پەیامێکی بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش لە شاری کۆبانێ، بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە “لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد.”
سەرۆک بارزانی جەختی کردووەتەوە “ئەو سەركەوتنە، سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button