سەرۆک بارزانی: سەرکردایەتی نوێی سووریا پەیامی ئەرێنییان بۆ ئێمە نارد

سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌لا مسته‌فا بارزانی وه‌كوو سه‌ركرده، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بونیاتی كه‌سایه‌تییه‌كه‌یدا هه‌بووه؛ ده‌شڵێت، كاتێك باوكی چووه یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ته‌نیا ته‌مه‌نی شه‌ش مانگ بوو، كه گه‌ڕایه‌وه‌ش بووبووه 12 ساڵ، به‌ڵام هه‌رزوو زانی له پێناو دۆزی گه‌له‌كه‌ی په‌نای بۆ ئەو وڵاتە بردووە.
پێنجشه‌ممه، 8ـی ئایاری 2025، سه‌رۆك بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (شه‌مس) ڕایگه‌یاند، مێژووی خه‌باتی ماڵباته‌كه‌یان له شێخ عه‌بدولسه‌لامه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك له پێناو به‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و چه‌سپاندنی حه‌ق و عه‌داله‌ت ساڵی 1914 له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له مووسڵ له سێداره درا.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد به درێژایی مێژوو، ڕووبه‌ڕووی ئازار و ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هێنراوه، بۆ نموونه ئه‌نفال و جینۆساید و هێرشی كیمیایی له مێژووی نوێ‌دا له دژی كراوه، به‌ڵام خاڵێكی گرنگه هه‌یه كه گه‌لی كورد سه‌رباری هه‌موو ئه‌و دوژمنكارییانه هیچ كات نا‌ئومێد نه‌بووه، به‌ڵكوو هه‌میشه گه‌شبین و ئومێده‌وار بووه به ئامانجه‌كانی ده‌گات، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رخودانی هه‌موو گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌م پێناوه‌شدا خه‌ڵكێكی زۆر گیانیان به‌خت كرد، ئه‌و دۆخه‌ی هه‌شه به‌رهه‌می خه‌بات و خوێنی هه‌زاران كه‌سی گیانفیدایه و ئه‌م دۆخه مایه‌ی شانازییه، به تایبه‌ت كه منه‌تی هیچ كه‌سی تێدا نییه و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه.
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه و له كۆنه‌وه بوونێكی مێژوویی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه ته‌نانه‌ت زۆر پێش نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه لێره‌یه، به‌ڵام به درێژایی مێژوو سته‌می لێ كراوه به تایبه‌تر دوای جه‌نگیی یه‌كه‌می جیهانی، به شێوه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسی پێ بكرێت، دابه‌ش كرا. هاوپه‌یمانانی براوه‌ی جه‌نگه‌كه یه‌كه‌م جار له میانی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر مافیان به كورد دا، به‌ڵام دواتر له په‌یماننامه‌ی لۆزان په‌شیمان بوونه‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م دابه‌شكردنه دۆخێكی تاڵی بۆ كورد دروست كرد و به‌جێ هێشت. كورد ده‌زانێت گۆڕینی ئه‌م دۆخه ئاسان نییه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه له مافه‌كانی بێبه‌ش بكرێت. كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه سته‌مێكی گه‌وره‌ی لێ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاشتیخوازه، نایه‌وێت ئه‌م دۆخه تاڵه به‌زۆر بگۆڕدرێت، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی و ئاشتییانه پیاده‌ی مافه‌كانی بكات، با له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شدا بمێنێته‌وه كه به سه‌ریدا دابه‌ش كراوه، به‌ڵام ناكرێت هه‌تاهه‌تایه له مافه‌كانی بێبه‌ش بێت.
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی سووریا و پێشهاته‌كانی ئه‌م وڵاته گوتی: ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌م وڵاته ڕووی دا، پێشبینیكراو بوو، به‌ڵام به‌و خێراییه نا! ئه‌وه‌ی ڕووی دا، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه و وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییه له ناوچه‌كه‌دا. “پاشخانی سه‌ركردایه‌تیی نوێی سووریا ده‌زانین، به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، په‌یامی ئه‌رێنییان بۆ ئێمه نارد، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆمان نییه، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، په‌یامه‌كه‌یان بۆ ئێمه ئه‌رێنییه، كه ده‌خوازن ئاشتیی له وڵاته‌كه‌یان به‌رقه‌رار بێت و شه‌ڕ نه‌بێت و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ كورد بگه‌نه لێكگه‌یشتن، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌گه‌ڵ كوردی سووریا هه‌وڵمان دا یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و یه‌ك بۆچوونیان بۆ داواكاریی كورد له حكوومه‌تی نوێی سووریا هه‌بێت. 26ـی نیسانی 2025، كۆنفرانسێك له قامیشلی به‌ڕێوه چوو، كورد له‌م كۆنفراسه‌دا ڕێك كه‌وتوون كه یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و به یه‌ك هه‌ڵوێستیش بچنه دیمه‌شق، ئێمه‌ش پشتیوانی له‌وه ده‌كه‌ین، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به ئاشتییانه بكرێت.”
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران گوتی: له مه‌هاباد كه شارێكی كوردییه له ئێران له‌دایك بووه، به گشتیی ئێران ده‌وڵه‌تێكی گرنگیی ناوچه‌كه‌یه و دراوسێی هه‌رێمی كوردستانه كه هه‌رگیز نه‌یویستووه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بێت. هه‌رێمی كوردستان هیچ كات نایه‌وێت كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نایه‌وێت نه ئێران و نه هیچ وڵاتێكی دیكه ده‌ست بخاته ناو كاروباره ناوخۆییه‌كانی. په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ندێك جار گرفتی تێ كه‌وتووه، به‌ڵام ئێستا ئاسایی و باشه. “نامانه‌وێت كه‌س ده‌ست بخاته ناو كاروباره‌كانمان.”
هاوكات له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش، سەرۆک بارزانی رایگەیاند: چاره‌كردنی كێشه‌كان له نێوان دوو وڵات یاخود له نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ زۆر زۆر باشتره له‌وه‌ی په‌نا ببرێته به‌ر شه‌ڕ وه‌كوو ئامرازێك بۆ چاره‌سه‌ری. هه‌رێمی كوردستان ئومێده‌واره گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت، كه چاكه و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی ئێران و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی تێدا بێت و ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، واته ڕێككه‌وتنێك نه‌بێت له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی دیكه.
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: “ده‌بێت ئێران خاڵی بێت له ئه‌تۆم”، گوتیشی، ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌م دواییانه وه‌كوو ده‌بینرێت دژ به یه‌كدین. “من له باره‌ی بابه‌تی ئه‌تۆم زۆر شاره‌زا نیم و ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌كه؟ به‌ڵام جارێكی دیكه ده‌یڵێینه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه ڕێككه‌وتنێك نه‌بێت كڕین و فرۆشتنی خه‌ڵكی دیكه‌ی تێدا بێت.”
سه‌رۆك بارزانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه كرد: “ئێمه ده‌بێت به ویژدان بین، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا بینیوته، ئه‌گه‌ر بیست، سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بینیبات، هه‌ولێرێكی دیكه‌ت ده‌بینی، ساڵی 1991 ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بووایه، ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ئێمه نه‌ده‌ڕه‌خسا، كه ئێمه بتوانین وڵاتی خۆمان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و هه‌وای ئازادیی هه‌ڵبمژین، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بووین ناوچه‌ی دژه‌فڕینیان دانا. جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی داعش له ساڵی 2014ـدا پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه و پشتیوانییه‌كه‌ی زۆر كاریگه‌ر بوو و پێشمه‌رگه توانی ئه‌فسانه‌ی داعش تێك بشكێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه هه‌وراز و نشێویان تێدا بووه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشن، به‌ڵام چاومان له‌وه‌یه باشتریش بن.”
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی كه‌سایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، گوتی: به داخه‌وه تا ئێستا نه‌مبینیوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه شێوازی كاركردنی له سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی جیاوازه، هیوادارین تره‌مپ و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بن. “من هه‌ندێك شتی تره‌مپم زۆر به دڵه، بۆ نموونه هه‌ندێك بڕیاری دا، من پشتیوانی لێ ده‌كه‌م و پێم وایه بڕیاری زۆر له جێ بوون.”
پرسی غه‌ززه یه‌كێكی دیكه بوو له‌و پرس و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و میسر و هاوبه‌شه‌كانیان بۆ ئاگربه‌ست و گوتی، ڕوونه ئه‌وه‌ی به ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان، به كه‌سی دیكه ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م شه‌ڕه‌ی هه‌یه كاره‌ساته و ئه‌گه‌ر به ئه‌مه‌ریكا نه‌كرێت، باوه‌ڕ ناكرێت به هیچ كه‌سی دیكه بكرێت چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بۆ ناوچه‌كه دابین بكات. هه‌رێمی كوردستان پێی خۆشه و پشتیگریی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه بێته كایه‌وه.
نوێ دەکرێتەوە.