مەسرور بارزانی و ئامۆس هۆکستین هاوئاهەنگکاری تایبەتی سهرۆكايهتيى ئهمهريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزە بە تەلەفۆن قسەیان کرد
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم:
ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە بەڕێز ئامۆس هۆکستین هاوئاهەنگکاری تایبەتی سهرۆكايهتيى ئهمهريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، باسمان لە دوا سەردانمان کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی 1/11 و کۆبوونەوەمان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە. بە تایبەتی هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ بە پێی دەستووری عێراق. لەمبارەیەوە جەختمان لەوە کردەوە تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدرال دەردەچێت، حکومەتی هەرێم هاوئاهەنگیی لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی.
هاوئاهەنگکارییی تایبەتی سهرۆكايهتيى ئهمهريكا، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی ئەم چەند ڕۆژەی دواییان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو . هەردوولا هاوڕابووین لەسەر گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هاوڕابووین لەسەر گرنگی برەودان بە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.