ڕووسیا هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا

باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر واشنتن لەسەر هەمان سیاسەتی ئێستای بەردەوام بێت بەرامبەر کێشەکان و دژایەتیکردنی ڕووسیا، ئەو کات جیهان بەرەو “سیناریۆیەکی کارەساتبار” هەنگاو دەنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەوڵەکانی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی هەنگاوی نابەرپرسانەن و دەیانەوێت لە هەمو ئاستەکاندا هێرشبکەنەسەر وڵاتەکەیان، هەروەها واشنتن هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بەکاردەهێنێت “بۆ ناچارکردنیان بە بانگەشەکردن بۆ گەشەکردنی پیشەسازی سەربازی ئەمریکا”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، لێدوانەکانی بەرپرسانی ڕووسیا سەبارەت بە مەترسییەکانی شەڕی ئەتۆمی “جددیین، بۆیە داوا دەکەین مەترسییەکان کەمبکرێنەوە.”