ئهمڕۆ چوارشهممه 18/1/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان له داڤۆس، بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناوونیشانی (بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەوروپا)، کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئەلیکساندەر دیکروو ڕێکخرا بوو.
لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا کە شای بەلجیکا فیلیپ و شاژن ماتیلدا و چەندین بەرپرسی باڵای بەلجیکی و ئەوروپایی بەشداربوون، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا و بەرپرسانی دیکەی بەشدار بوو لەم بۆنە تایبەتەدا، باسی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم کرد، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا .
ھەر لە درێژەی کۆڕبەندەکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ بشر ئەلخساونە، سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن کۆبووینەوە. برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژووییان لەگەڵ شانشینی ئوردن تاوتوێ کرد. سەرۆک وەزیرانی ئوردن، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، شوێن و پێگەیەکی تایبەتیان لای شا عەبدوڵلا و شانشینی هاشمیی ئوردنی هەیە .
ھەر لە درێژەی دیدارەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدوڵلا بن عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی بەحرەین کۆبووەوە و وهزیری بازرگانیی بهحرهین، خواستی وڵاتهكهی بۆ پتهوكردنی پهیوهندییهكانیان لهگهڵ ههرێمی كوردستان دووپات كردهوه و سهرۆكی حكوومهتیش بۆ ئهو مهبهسته ئامادهیی دهربڕی.
ھەر ئەمڕۆ لە داڤۆس، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێز سەعید بن محەمەد ئەلسەقری وەزیری ئابووری سەڵتەنەی عومان کۆبوویەوە.گفتووگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وسەڵتەنەی عومان کرد، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی کە بەم دواییانە هەناری کوردستان وەک یەکەم بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان گەیشتە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە.ھەر لەم کۆبوونەوەیە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بانگهێشتی سەڵتەنەی عومان کرا.