چوار هاوڵاتی دهۆک لە باکووری کوردستان کوژران

لە باکووری کوردستان هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان

بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان چوار هاوڵاتی خەڵکی پارێزگای دهۆک لە ئۆتۆمبێلێکدا کوژران و یەکێکیش بەسەختی بریندار کراوە لە ئێستادا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی مێردین کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا ، ئەو کەسانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی چووبوون بۆ ئەو وڵاتە و هەموو ئەوانەیش لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، بە گوللە لە سەریان دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button