فازڵ حاجی ، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند:
ئەگەر بەخێرایی دیاریكراوی شەقام یان كەمتر بڕۆیت هیچ سزایەك نیە ،تەنها لە حاڵەتی زێدەڕۆیی سزا تۆماردەكرێت هاوشێوەی كامیرەكانی تر كە پێشتر هەبوون.
فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەش کردووە، تاكە جیاوازی ئەوەیە كە پێشتر شوفێران لەپاش تێپەڕبوونیان لە كامیرەكان دەستیان دەكردەوە بەتیژڕۆیی ،بەڵام لەم سیستەمە ئەگەر لەپشت كامیرەكەش گەڕایەوە تیژڕۆیی كردن سزات بۆ دەنووسێت، هەرئەوەندە و تەواو.