بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی دیکە دانرا

هەولێر ..
بەگوژمەی ( 609 ملیۆن دینار ) بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری و 10 شەقامی تری ناوخۆیی لە كەرتی 8 هەزاری گەڕەكی فەرمانبەران دانرا
ئەمڕۆ شەممە 2025.12.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەری شارەوانی چوار و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لە ڕێورەسمێکدا بەگوژمەی ( 609 ملیۆن دینار ) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، وەك قۆناغی سێیەم بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی30 مەتری و 10 شەقامی تری ناوخۆیی لە كەرتی 8 هەزاری گەرەکی فەرمانبەران دانا.
لە ڕێو رەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: “بە پشتیوانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کە هەمیشە تەئكید لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەکاتەوە بەبێ جیاوازی لە ناو شار و دەرەوەی شار، دەستمان بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە کردووە کە سوودێکی زۆر بە دانیشتوانى گەڕەکە دەگەێنێت و ئومێد دەکەین ببێتە مایەى ڕەزامەندییان”.
گوتیشی: ” لەم گەڕەکە و لە بەشێکى تری گەڕەک و شوێنانەکانى تری سنووری پارێزگاکەمان، ئێستا پڕۆژەیان لێ ئەنجامدەدرێت، بەشێک لەو پڕۆژانە لەم تەواوكراون و بەشێكیشیان دەستیان پێدەکرێت، سەرجەمی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەش لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، ئێمەش لە پارێزگاى هەولێر چى لەڕێگەى بودجەی پارێزگا و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێرەوە بێت ئەوەى لە تواناماندابێت بەپێى ئیمکانیات و بودجەى بەردەست بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان”.
جێگەی باسە، پرۆژەكە وەك قۆناغی سێیەم بریتی یە لە دروستكردن و شەقامێکی سەرەکی 30 مەتری و 10 شەقامی تری ناوخۆیی بە درێژی 2200 مەتری2 و کاری کردنەوەی شەقامەکان و فەرش کردنی تێکەڵە بە رووبەری 24 هەزار مەتر دووجا و قیرتاوکردنی بە رووبەری 19 هەزار مەتر دووجا.



