ئەو زەویانەی بۆ کادیرانی یەکێتی تەرخانکرا چۆن بە حەشدی شەعبی فرۆشرا؟
نهێنی دەمەقاڵێی ئاسۆ مامەند و بافڵ تاڵەبانی چیە؟
دوای ئەوەی زەویەیەک بە ڕووبەرێکی فراوان دەکەوێتە سەر شەقامی کەرکووک-هەولێر لەگەڕەکی شۆراو کە تەرخانکرابوو بۆ کادرانی یەکێتی لەلایەن ئاسۆ مامەندەوە فرۆشرا بە حەشدی شەعبی و بڕیارە لەوێ بارەگایەک دروست بکەن
بەپێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی بەم ڕووداوە تووڕە دەبێت ، بە ئاسۆ مامەند دەڵێت؛ئەمە کاردەکاتەوە سەر ڕێژەی دەنگەکانمان لەکەرکووک ، بۆیە خۆپیشاندانێک ڕێکبخەن تا خەڵک وابزانێ ئێمە دژی ئەو کارەین.
خۆپیشاندانی کادرانی یەکێتی بە سەرپەرشتی دیلان غەفور هەر لەبەر ئەو مەبەستەبوو.
هەرچەندە بافڵ لەڕێگای هادی عامریەوە ویستی مامەڵەکەی ئاسۆ مامەند هەڵوەشێنێتەوە کەچی سوودی نەبوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئاسۆ مامەند سەردانی ڕاکان جبوری کرد بەڵام لەوێش بەپارە دەمی چەورکراو و بێ دەنگی لەباباتەکە کرد،بەرپرسانی یەکێتی بەو حاڵەشەوە هێشتا زەوی کورد بە حەشد دەفرۆشن لەکەرکوک..