ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە ئاگادارییەکدا داوا دەکات ئەو هاووڵاتییانەی کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە کە ژمارەیان ١٩ کەسە بەزووترین کات سەردانی نووسینگەی حەج و عومڕەی هەولێر بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان، چونکە ماوەی چەندین ڕۆژە لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییەکان بەردەست نین
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە ئاگادارییەکەدا دەڵێت: داواکارین لە هەر کەسێک کە ئەم ناوانەی خوارەوە بناسێت یان خزم و کەسوکاری نزیکیان بن بە زووترین کات ئاگادارییان بکەنەوە چونکە دواکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان ڕۆژی سێ شەممە ٤\٤\٢٠٢٣ دەبێت.