دژە تیرۆری یەکێتی بووەتە بارگرانی بەسەر خەڵکی سلێمانی

عەلی حەمە ساڵح: 602 کەس لە دژەتیرۆری یەکێتی دامەزراون، خەرجیان لە داهاتی ئاو و کارەبا و باجی خەڵکی سلێمانییە
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: 602 کەس لەسەر حسابی داهاتی سلێمانی بۆ دژەتیرۆری یەکێتی دامەزراون، و ڕاستەوخۆ پلەیان بۆ (نائپ زابت) بەرزکراوەتەوە!
عەلی حەمەساڵح ئاشکرای کردووە ، پارە بۆ برۆژە و دەرمان و ڕێگاوبان نیە! پارە بۆ وانەبێژان و گرێبەست نیە! بۆ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستا نیە! بۆ دەیان هەزار دەرچووی زانکۆ نیە!
بەڵام…. لە 1ی11ی 2022 بە نووسراوی (8338) ، 602 کەس کە لە دژەتیرۆر تۆمارکراون خراونەتە سەر یەكەی ( 70 ) بە “لەجێدانان” و سەرجەمیشیان پلەیان لە سفرەوە كراوە بە نائب زابت و لیستەکەش سەرجەمی سەربە فەوجەکانی دژە تیرۆرە.
ڕوونیشیکردووەتەوە ، کەوا لە مانگی پێشوەوە یەکەم مووچەیان لەسەر هێزی (70) وەرگرت!
ئێستا خەرجی هێزەکانی حەفتا و دژەتیرۆر لە داهاتی ئاو و کارەبا و باجی خەڵکی سلێمانییە! بەڵام ئەمر لە سەرۆک حیزب و شەخس وەردەگرن!