هەموو شتێک ئاشکرا بوو ، پەرلەمانتارێک: خیانەتێکی تری یەکێتی بەڕێوەیە.
سیپان شێروانی ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند : بەبەڵگەوە یەكێتی دژی پشكی كوردە لە بودجەی عێراق:
دوای ٦ ساڵ ئێستا یەكێتی هاتووە بەیان دەردەكات دژی ڕاكان جبوری فاشیست و دەڵێت ئەگەر عێراق لێكۆلینەوە لە ڕاكان نەكات دەنگ بە بودجە نادەن.
لێرەدا مەبەستم نییە باس لەوە بكەم كە یەكێتی چۆن كەركوكی لە پیاوچاكێكی كورد و یەكێتی نەجمەدین كەریمی وەرگرت و ڕادەستی ڕاكان جبوری كرد.
بەڵكو پرسیار ئەوەیە باشە ٦ ساڵە یەكێتی بێدەنگ بووە لەئاستی بەعەرەبكردن و گەندەڵییەكانی ڕاكان كەچی ئەمڕۆ دوای ٩ ساڵ و بۆیەكەم جار خەریكە لە عێراق شایستەكانی كورد لە بودجە جێگیر بكەن بەڵام یەكێتی دەنگدانی بۆ بودجەی بەستۆتەوە بە لێپرسینەوە لە ڕاكان.
ئەمەش لەكاتێكدایە یەكێتی باشتر لە هەمووان دەزانێت كە لە ئێستادا بودجە ئەولەویەتە و لێپرسینەوە لە ڕاكان ناكرێت، كەواتە یەكێتیش دەنگ بە بودجە نادات، ئەمەش دوای ٩ ساڵ دەنگدانیان بە بودجەی عێراق كە پشكی كوردی تێدا نەبووە، تەنیا ئەمساڵە دەنگ بەبودجەیەك نادات كە بۆیەكەم جار دوای ٩ ساڵ پشكی هەرێمی تێدا زامن كراوە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت كە یەكێتی ڕاكانی كردووە بە بەهانە تا دەنگ بە بودجە و پشكی كورد نەدەن.