سەرۆک بارزانی بە خەڵکی دھۆكی گوت چیتان لە من دەوێت ؟

سەرۆک بارزانی بە خەڵکی دھۆكی گوت چیتان لە من دەوێت ؟
سەرۆك بارزانی لە لاپەڕە 207 تا 208ی بەرگی پێنجەمی كتێبی ( بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد. ڕاپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەكان ) كە تایبەتە بە گێڕانەوەی ڕووداوەكانی ساڵانی 1991 تا 2002، باسی داواکارییەکی خەڵکی دهۆک دەکات و نووسیوویەتی:
ھاوینی ساڵی 1992 دکتۆر عسمەت محەمەد خالید لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستا سەردانیان کردم و پڕۆژەیەکیان خستەڕوو بۆ دامەزراندنی زانکۆیەک لە دھۆک ھەرچەند دامەزراندن و کردنەوەی زانکۆیەک لە دھۆک بۆ من ئاوات و خەونێکی گەورە بوو بەڵام دڵنیا نەبووم کە توانای مرۆیی و زانستیی پێویست ھەبێت دوای گفتوگۆیەکی وردی بابەتییانە قەناعەتیان پێ ھێنام کە ئەو توانایە ھەیە و دەکرێت لە دانیشتنەکەدا ھەستم کرد مامۆستایان متمانە و بڕوابەخۆ بوونێکی بەھێزیان ھەیە بۆیە پێم گوتن چیتان لەمن دەوێت لە وەڵامدا گوتیان ھاوکاری و یارمەتی و پشتگیریی مەعنەوی و ژمارەیەک بینا لە دھۆک ھەن کە پێشمەرگە و ئاسایشیان تێدایە داوا دەکەین ئەو بینایانەمان بۆ چۆڵ بکەن بۆ زانکۆ منیش بە بێ دوودڵی داواکەیانم پەسەند کرد دواتر ئەم بەسەرھاتەم بۆ گێرانەوە کابرایەک چووبوو سەر گۆمەئاوێک و سەتڵێک ماستی لەگەڵ خۆی بردبوو ناوبەناو قاپێک ماست و قاپێک ئاوی تێکەڵ دەکرد و دەیڕژاندە ناو گۆمەئاوەکەوە کابرایەکیش لێی پرسیی ئەوە سەرقاڵی چیت ؟
کابراکەش وەڵامی دایەوە بەنیازم ئەم گۆمەئاوە بکەم بە ماستاو ، کەسەکە پێی گوت؛ کاکی خۆم نابێت کابراش وەڵامی دایەوە دەزانم نابێت بەڵام ئەگەر بوو دەزانی چی ڕوو دەدات.
بەڕاستی دامەزراندنی زانکۆ کارێکی قورس بوو پێم گوتن ئەگەر ئەو زانکۆیە دابمەزرێت دەستکەوتێکی یەکجار گەورە دەبێت ، سوپاس بۆ خوای گەورە لە ڕۆژی 31ی تشرینی یەکەمی 1992دا وەک ھەنگاوێکی پیرۆز زانکۆی دھۆک دامەزرا .