ئاری نانەکەلی ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی وەڵامی ئارێز عەبدوڵڵا دەداتەوە
وەڵام بۆ قسەكانی ئارێز عەبدوڵڵا لە فورات؛
قسەكانی ئارێز لەو تەوقیتەدا بەڕاستی جێگەی پرسیارە. نازاندرێ لەبەرچی و بۆچی دەبێ ئارێز و هاوشێوەكانی تەنگاو بن ئەگەر پارتی و حكومەتی هەرێم بیانەوێت كوردستان پارێزراو بێت و بەهێزتر ببێت؟
پارتی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵك و هەموو ئیجرائاتێك دەكات بۆ پارستنی خاكی كوردستان و بە تەمەنای ئەوانە لێناگەڕێت كە لە چاوتروكاندێك سەفەقە دەكەن و نیوەی خاكی كوردستان دەفرۆشن.
ئەگەر ئارێز بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانی لەبەرچاو با بە كەناڵەكەی پەكەكەی دەگوت ئێوە ئیشتان چیە لە هەرێمی كوردستان و لە مەخمور و شنگال و قەندیل چدەكەن و خەریكی چین؟ بۆ ناچن لە ئەنكارا و ئیستانبۆل خەبات بكەن؟ بۆچی پەكەكە ڕێگر بووە لە ئاوەدانكردنەوەی سەدان گوندی هەرێمی كوردستان و بەچ حەقێك ئەو گوندانەیان لە خەڵك داگیر كردووە؟ توركیا بە بیانووی بوونی پەكەكە و بەدوای پەكەكەوە هاتۆتە ناو خاكی هەرێم.
ئارێز باسی نەكێشانەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات. پێشمەرگە بەپێی پێویست و بەپێی پلان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە لە شوێنەكان جێگیر دەبێ نەك ئەو شوێنانەی ئارێز بێئاگایانە باسی كردووە.