بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی:
ناحیەی ڕزگاری مەڵبەندی ئەنفال نیە
دەقی راگەیەندراوی دەستەی پاڵپشتی ڕزگاری:
کەس و کاری ئەنفالکراوان و دانیشتوانی ناحیەی ڕزگاری، دوای ئەوەی لەچەن ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئەو زوڵمەی لەناحیەکەمان کرا کەوەک سووکایەتیەک بوو بۆمان، کۆمەڵێک لەچین و توێژەکانی ڕزگاری بەیاننامەیاکمان بڵاوکردەوە داوامانکرد وەک چۆن لەپێشوودا بڕیاری دروستکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لەڕزگاری دراوە، لەبەر سیراع و ململانێی و بەڵێنی پێش هەڵبژاردن دەستی بۆنەبرێت و ڕزگاری کە مەڵبەندی ئەنفال و قوربانی دەستی “بەعسە” نەکرێتە قوربانی ململانێ.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیمانکرد، بەڵام بەداخەوە ئەوەمان بۆ ڕوون بووە وە هەتا کوو ئێستاش ڕزگاری بە مەڵبەندی ئەنفال دانانرێت لای بەشێک لە بەرپرسەکان هەر ئەمڕۆ لە لایەن بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانەوە پێمان وترا “ڕزگاری مەڵبەندی ئەنفال نیە” ئەوە سەرەڕای هەڵسوکەوتێکی نابەپرسانە و دوور لەهەموو بەهایەکی کۆمەڵایەتی و گەرمیانیانە لەگەڵ نوێنەری چین و توێژەکانی ناحیەی ڕزگاری قوربانیدەر و خەباتکار، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لەو کۆبوونەوە کەویسترا ئەنجام بدرێت سووکایەتی بوو بەتەواوی دانیشتوانی ڕزگاری و کەس و کاری ئەنفالکراوان، ناحیەی ڕزگاری هەمان ئەوخەڵکانەی تێدا نیشتەجێیە کە پێشتر گوندەکانیان کردبووە بارەگا و لانکەی شۆڕش و کوردایەتی، بەڵام دیارە تێگەیشتنیان سەبارەت بە ئەنفال و شەهید و خەڵکە تێکۆشەرەکەی هەر تا ئەو ئاستەیە کە ئەمڕۆ ڕوویدا.
دەستەی پاڵپشتی ڕزگاری