موفق شێخ شەھاب: بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی ، حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی دەکرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
بازمیدیا
موفق شێخ شەھاب ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی عێراق لە پەڕلەمانی عێراق بە بازمیدیای ڕاگەیاند:دوای ھەواڵەکانمان وەک فڕاکسیۆنی پارتی و ھەوڵەکانی بەڕێز جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق شاخەوان عەبدوڵلا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریار درا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان .
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق شایستەی دارایی ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ و ٢٠١٧ی جوتیارانی بوو ، دوو ڕۆژیش پێش ئێستا بازمیدیا ھەواڵی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان ئاشکراکرد .