لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە روونکردنەوە دەدرێت

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر هانی هاوپەیمانان دەدات کە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ خەریکی خۆڕێکخستنەوەن بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر هانی هاوپەیمانان دەدات کە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە تا چوار ساڵی داهاتوو دەبێت تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارتی پێشمەرگە یەکبخرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد “پەیوەندی زۆرباشمان لەگەڵ تیمەکانی هاوپەیمانان هەیە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە رووی راوێژ و مەشق و راهێنان بەردەوامن لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە، هەروەها رۆڵی سەرەکییان هەیە لە جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە”.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی “هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ خەریکی خۆڕێکخستنەوەن بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.