وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر ڕۆشنایی کارنامەی کابینەی نۆیەمدا بریاریدا داشکاندنی کرێی خوێند لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەھلی و حکومیەکان بەردەوام بێت
زانکۆ حکومییەکان:
داشکانى ڕێژەى (٤٥%) لە کرێى خوێندنى (پارالێل) و (ئێواران)ى گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانى ترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣).
زانکۆ تایبەتەکان:
کەمکردنەوەى کرێى خوێندن بەپێى ئەنجامەکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان دەبێت بەم شێوەى خوارەوە:
– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (١٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (١٥%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
– سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.
هاوپێچ وێنەی نووسراوی درێژکردنەوەکە