هاوپۆل: وتار

  • دەزگای خێرخوازی بارزانی و خەمی کوردانەی

    دەزگای خێرخوازی بارزانی و خەمی کوردانەی

    دەزگای خێرخوازی بارزانی و خەمی کوردانەی

    شیروان عەبدوڵڵا:

    هەندێک جار لێرە و لەوێ گلەیی و گازەندە دەبیستین و دەڵێن ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی جیاوازی ناکات لە نێوان ڕێبوارێکی ڕێی بارزانی و دژبەرێکی هەمان ڕێگا ، بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر بەوردی سەرنج لە مێژووی پڕشانازی ئەم ڕێبازە پڕشکۆیە بدەین ئەوا دەبینین کە لە ڕابردوو ڕەوتی مرۆڤ دۆستانە و هەستی نەتەوەیی چۆن بووە و لەداهاتوویشدا چۆن ڕێدەکات، کاروانی خەباتی کوردایەتی ڕێبازی بارزانی بەبێ جیاوازی بووە و هەر چوارپارچەی کوردستانی کردووەتە یەک ماڵ و وەک یەک سەنگەری بەرگری سەیری کردووە، ئەوەی دەبینن کە لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕوو دەدات ئەو خەباتە نەپساوەیەیە کە سەدەیەکە یار و نەیار ناتوانن لەمپەری بۆ دروست بکەن و خۆیان لە ڕاستی ڕووداوەکانی مێژوو بدزنەوە.

    لەسەر پارتی بوون و شێوازی کاری پارتایەتی لە بارزانی نەمر دەپرسن کێ پارتی یە ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت ” کوردێکی باش لە هەر جێگایەک بێت ئەوە پارتی یە ” ئەم وتە بەنرخە لە خەمی کورد بوون و هەستی نەتەوەیی یەوە سەرچاوەی گرتووە، کەواتە دەبێت هەموان هەمان خەمی خەڵک بێت و کارە مەزنەکانی ئەم ڕێکخراوە مەزنە کەلە ژێر ناوی بارزانی و وێنەی بارزانی نەمردا کار و خزمەت دەکەن بە گەورەیی بهێڵینەوە چونکە خەباتی نەپساوەی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستانە
    بۆیە دەبێت بە هێزی مەنتق بیسەلمێنین کە سنوورەکان دەسکردن و هیچ لەمپەرێک ڕێگر نابێ لەبەردەم خەباتی نەتەوەییمان خەمخۆری مرۆیی خەڵکی کوردستان جا لە هەر جێگایەک بێت.

  • ئەو کاتەی دەنگی بارزانی لە دەنگی هەمووان بەرزترە

    ئەو کاتەی دەنگی بارزانی لە دەنگی هەمووان بەرزترە


    ئەو کاتەی دەنگی بارزانی لە دەنگی هەمووان بەرزترە

    قەهرەمان عوسمان:

    بە درێژای شەو و ڕۆژ، بەبێ پسانەوە و حەسانەوە، دژبەر و کرێگرتەکان، بە ڕێگە و شێوازی جیاوازی میدیایی کلاسیک و سەردەمیانە هێرش دەکەنە سەر بارزانی،

    تۆمەتی دونیا هەڵدەبەستن و دەست لەگەڵ شەیتانیش تێکەڵ دەکەن بۆ ئەوەی ناوی پیرۆزی بارزانی و ڕێبازەکەی لەکەدار بکەن.

    خەوییان لێزڕاوە تەنها دەیانەوێت لە سیمبول و ڕەمزی نەتەوەیی کورد کە سەرۆک بارزانییە بدەن، لە بەرامبەردا پارتی و دڵسۆزانی ڕێگای کوردایەتی گرنگی بەو دەنگە ناشازانە نادەن.

    زۆرجار بەم بێدەنگییەیان پەستمان دەکەن و ئۆقرەمان لێدەبڕن، تەنانەت وامان لێ دێت بڵێین: ڕاگەیاندنێکی لاوازمان هەیە و سەرزەنەشتی ڕاگەیاندنکارانمان دەکەین، لەبەر ئەوەی وەک پێویست وەڵامی ناحەزانی بارزانی نادەنەوە.

    بەڵام ئێستا دەزانم زۆر هەڵەین، دەزانن بۆ؟!
    چونکە هەر کە کورد کەوتە تەنگانەوە دەنگی بارزانی لە هەموو دەنگێکی تر بەرزترە بۆ بەهاناوەچوونی کورد، دەستی بارزانی لە دەستی هەرچی کوردە درێژترە بۆ هاوکاریکردن و دەستگرتنی کورد و هاوزمان و هاونیشتیمانەکانمان، بەمەش بۆ هەموو لایەکی دەسەڵمێنێت کە:
    بارزانی و کورد و کوردستان هەرگیز لەیەکتر جیاناکرێنەوە و خاوەنی ڕاستەقینەی نەتەوە و وڵات بارزانییە و لە کاتی هاتنەئارای هەر تەنگژەیەک بۆ نەتەوەی کورد، بارزانی بە کردار پڕوپاگەندە و بوختان و درۆ و دەڵەسەکانی نەیارانمان دەکاتە بلقی سەرئاو و سفر بە دەست دەیاننێرێتەوە باوەشی ئاغاکانیان.

  • بەشدار بازیانی : حەیا و ئابروتان بە ئیدارە و شار و مێژووی سلێمانیەوە نەهێشتووە

    بەشدار بازیانی : حەیا و ئابروتان بە ئیدارە و شار و مێژووی سلێمانیەوە نەهێشتووە

    چۆن حەیای سلێمانیتان بردووە ئەی بەرپرسە ھاوردەکان.

    بەشدار بازیانی ، ڕۆژنامەنووس :

    شەش مانگە شەش بەردی ھەورامانتان بۆ پێکەوە نەنراوە و شان لە شانی دەوڵەتداریش ئەکووتن.

    لە تیڤی و سۆشیاڵ میدیاش بەناوی سلێمانیەوە قسە ئەکەن ھەمووتان ( حەیف ).

    بۆ بەش بەش کردن و فرۆشتنی زەویە گرانبەھاکانی ئازان و لەیەک دوو ڕۆژدا ئەیکەنە پارە ، بەڵام ئەمە چی .؟

    ھەرە پڕۆژە زەبەلاح و عیملاق و ستراتیجیەکەی سلێمانی ئا ئەوەیە ، پێکەوەنانی شەش بەردە ، بەردەکانیش ھی ھەورامانە و وەستاکانیشی ڕۆژھەڵاتین و ،
    بەردەکانیش ھی کابرایەکە کە بەپیاوەتی بەچەند گەڵابەیەک ھێناویەتیە ئەویا لەبەر خوا .

    وا شەش مانگە ھەر تەواو نەبووە و ھەزار ڕەسمیشی گیراوە و سێ جار افتتاح کراوە بەھ بەھ !

    حەیاو ئابڕوتان بە ئیدارە و شار و مێژووی سلێمانیەوە نەھێشتووە .

    ئەو بەردە پڕۆژەیە چەند بەرپرسێک ئەوەنە چوون بۆ تەماشا کردنی ئەڵێن کرێکارەکان ھەموو ئەیانناسن کە ئەچنەوە پێیان دەڵێن توخوا بۆ ئەمجارە ھاتیەوە ئەوەمان پێویستە !

    لە سلێمانیدا ١٤٥ پڕۆژە لەبەر بێ پارەیی کارکردن تیایاندا وەستاوە و راگیراون ، بەس الحمدللە ئەمە بەردەوامە.

    سلێمانی موڵکی ئێوە نیە بەتەنھا تا چیتان پێخۆش بوو بیکەن و بیخۆن و بڕۆن .

    بەرپرسە ھاوردەکان ئەو کەسانەن کە خەڵک و دڵسۆزی سلێمانی نین .

  • قەهرەمان عوسمان : هەرێمی کوردستان وەک پەناگە و پشتیوانی نەتەوەی کورد.

    قەهرەمان عوسمان : هەرێمی کوردستان وەک پەناگە و پشتیوانی نەتەوەی کورد.

    هەرێمی کوردستان وەک پەناگە و پشتیوانی نەتەوەی کورد.

    قەهرەمان عوسمان:

    لە ٢٠١٤ ئەو کاتەی کوبانێ لە لێواری ڕووخان بوو، لەسەر فەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆک بارزانی هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان سنوورە دەستکردەکانی سایکس-پیکۆی بەزاند و لێنەگەڕا شکۆی کورد بچەمێت و داعشی بەزاند!

    ئەوێ ساڵێ لە بومەلەرزەکەی شاری وانێ دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر بۆ پشتیوانی هاونەتەوەکانمان چووە ئەوێ، و گەورەترین شانازی بۆ ئێمەی خەڵکی باشوور تۆمار کرد و خزمەتی خەڵکی لێقەوماوی ئەوێی کرد، و وەک گۆچانەی دەستییان وەستا و لێنەگەڕا ئەوان بچەمێن.

    ئەمڕۆش لەسەر فەرمانی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی، لێڤەگەڕ و سیمبولی نەتەوەیمان، دەزگای خێرخوازی بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باکورن بۆ هاوکاری و دەستگرتنی هاونەتەوەکانمان لە باکور.
    چوون بۆ ئەوێ بۆ ئەوەی بەشداری ئازار و خەمی نەتەوەکەیان بن و لەوێ دەستییان بگرن و یارمەتییان بدەن .

    بەلێ کاتێک دەڵێین: با دەست بە ئەزموونی باشوورەوە بگرین و پێویستە هەموو کورد ئامانجی سەرەکی پاراستنی ئەم ئەزموونە بێت، بۆ ئەوەمانە نەتەوەکەمان بێ پشت و پەنا نەمێنێتەوە، کە باسی ئەوە دەکەین سەرۆک بارزانی بپارێزن و دەستی پێوەبگرن وەک تاکە مەرجەعی نەتەوەییمان، بۆ ئەوەمانە نەتەوەیەکی ٥٠ پەنجا ملیۆنی بێ باوک و کەس نمێنێتەوە.

    دەی بزانن کێ لە خەمی نەتەوە و ئاڵا و ئایندەی وڵاتە؟ ئەوانەی بەس بۆ قسە ئازان و کردارییان سفرە و جگە لە دژایەتی هەرێم و ئەزموونەکەی کوالیفیکەیشنێکیتریان نییە؟
    یان ئەوانەی لە تەنگانە لە پشتی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەییانن لە هەر شوێنێکی ئەم کوڕەی زەمینە بێت، و ئامادەگییان تێدایە تەنها بۆ هاونەتەوەکانیان بچەمێنەوە و دەستییان بگرن و یارمەتییان بدەن؟

  • من پێتان دەڵێم یەکێتی چی دەوێت و چی ناوێت!

    من پێتان دەڵێم یەکێتی چی دەوێت و چی ناوێت!

    من پێتان دەڵێم یەکێتی چی دەوێت و چی
    ناوێت!

    هۆگر نێروەیی:

    ‌یەکێتی لامەرکەزی دەوێت بۆ سلێمانی بەڵام
    لامەرکەزیەک کە داھاتی سلێمانی تەنھا بۆ
    باڵاکانی یەکێتی بێت کە ھێندە باڵی زۆرە
    بەشیان ناکات، موچەی فەرمانباران و
    پرۆژەکانی سلێمانی مەرکەزی بێت لەگەڵ
    ھەولێر حکومەت بۆیان دابین بکات! گەر نا
    حکومەت غەدر لە سلێمانی دەکات!

    ‌یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە لەکاتی
    خۆی دا بەڵام نابێت حساب بۆ دەنگی گەل
    بکرێت و یەکێتی بە کورسی بپێورێت، یەکێتی
    ھەر یەکێتی یە یەک توریش نەھێنێت دەبێت
    نیوەی پۆستەکانی حکومەت لای بن گەر نا
    پارتی تاک ڕەوە لە بڕیاردان!

    ‌یەکێتی لە دھۆک و ھەولێر لەگەڵ یاسایە کە
    دادگا بڕیار بدات بەڵام لەسلێمانی دادگا دەبێت
    لەدەباشان و سەرچنار بن کێیان بوێت تیرۆری
    بکەن، لەناوی بەرن، بەھەوەسی سەری
    خۆشیان بڕیاری لەسەر بدەن، حکومەتیش
    نابێت قسە بکات بەڵکو دەبێت زەمینەیان بۆ
    خۆش بکات و تاوانیان پینەبکات، تیرۆرکردنی
    ھاوکار جاف لە ھەولێر وەکو تیرۆرکردنی موراد
    کانی کوردەیی کێشەی ناوخۆیی یەکێتی یە
    نابێت حکومەت تەداخولی بکات تاوانبارەکان
    لە دادگا سزابدەن بەڵکو دەبێت لە
    دیوەخانەکانی دەباشان بڕیاربدەن کە داڵدەدانی
    تاوانبارەکانە لەو دیوەخانە گەر نا پارتی
    دیکتاتۆرە دەیەوێت دادگا سەروەر بکات!

    ‌ھیچ حسابی بۆ ناکەین، ئێمە بە دڵی خۆمان
    تەخشان و پەخشان بە ھەموو داھاتی سلێمانی
    دەکەین، حاکمی موتلەقی سلێمانین حکومەت
    بەبێ ئێمە ناتوانێت پولیسێک یان
    کارگوزارێکیش لە سلێمانی دابمەزرێنێت، چمان
    بوێت ئەوە دەکەین حسابیش بۆ کەس ناکەین
    بەڵام ھەموو ئەوەی بەسەر سلێمانی دێت کە
    شار غەرق بووە لە زبڵ و خاشاک و پارەی
    پرۆژەکان ھەموومان بردووە ھیچ پرۆژەیەک لە
    سلێمانی دروست ناکرێت حکومەت لێ
    بەرپرسیارە، چونکە بیرۆکەی شەقامی سەد
    مەتری ھی ئێمەبو ئەوکاتەی ئێمە باسی
    دروستکردنی شەقامی سەد مەتریمان بۆ
    سلێمانی دەکرد ھەولێر شەقامی شەست
    مەتریش نەبوو کەچی ئێستا ھەولێر پلان بۆ
    دروستکردنی شەقامی دوو سەد مەتری
    دادەنێت ئێمەش لە سلێمانی نەک شەقامی
    سەد مەتریمان پێ دروستنەکرا بەڵکو
    شەقامەکانی تریشمان پربوونە لە چاڵ و کەند
    بە شەقام ناچن!

    ‌یەکێتی کە ھەگبەی بەتاڵە ھەڕەشە ئەکات کە
    ھەگبەی پڕە کەتن ئەکات! کاتی خۆی کە کۆرۆنا
    ھات نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست دابەزی،
    داھاتی ناوخۆ سفر بوو حکومەت کەوتە ژێر
    بارێکی زۆر قورس یەکێتی مەرجی مانەوەی
    خۆیان لەحکومەتی ھەرێم بەندکردبو بە
    لامەرکەزی و تەسلیم بوون بەغدا بەناوی
    ڕێککەوین و ھەڕەشەی توندیان دەکرد، لە
    کاتێکدا یەکێتی کارێک لەتوانای دابێت و
    ھەگبەی پڕ بێت بەبێ پرس و قسەکردن
    دەیکات، ھەروەک چۆن کەرکوکی بەدارو
    بەردەوە تەسلیم کرد نەک ھەر پرسی
    بەحکومەت و حیزبەکانی تر نەکرد بەڵکو
    تەواوی حیزبەکەشیان ئاگایان لەو ڕێکەوتنەی
    یەکێتی نەبوو. وایان دانابوو کە لامەرکەزی
    تەنھا بۆ فشارە نەک حکومەت پێیان بدات کە
    حکومەت پێیانی دا دەزانن چەند قات زەرەرن
    ئێستا جارێکی تر داوای مەرکەزیەت دەکەنەوە
    بەڵام مەرکەزیەت وەکو خۆیان نەک وەک
    ئەوەی کە ھەیە کە داھات و خێر وبێری
    سلێمانی بۆ ئەوان بێت و عەیب و عارەکانی
    ئەوان لە سلێمانی بۆ حکومەت بێت!

    ‌لەوەتەی حکومەتی ھەرێم ھەیە یەکێتی نیوەی
    پۆستەکانی قۆرخکردووە، کەچی بۆ یەک
    جاریش بۆ دۆخێکی نەخوازراو وقەیراناوی
    خۆی بە بەرپرسیار نازانێت، ھەمیشە ھەموو
    بەرپرسیارێتیەکە دەخاتە ئەستۆی پارتی، تەنھا
    ئەوکاتە نەبێت کە حکومەت دەستکەوتێکی
    ھەبێت خۆی بەحکومەت دەزانێت! یەکێتی
    لەقسەکردندا ئۆپۆزسیۆنە، خۆیان وای پێشان
    دەدەن کە لەخەمی خەڵکن و شەڕ بۆ خەڵک
    دەکەن، کەچی لەڕاستی دا تەنھا بارگرانین بۆ
    خەڵک و خۆی لەژێر پەردەی ئۆپۆزسیۆنی
    ساختەی لە خەمی خەڵکدا عەیب و عارەکانی
    خۆی بە حکومەت دەشارێتەوە بۆ ئەوەی
    بەردەوام بن لە شەڕکردن بە خەڵک.

  • نیاز سەعید، کادری پێشکەوتووی یەکێتیی ھۆشداری لەسەر دۆخی سلێمانی دەدات

    نیاز سەعید، کادری پێشکەوتووی یەکێتیی ھۆشداری لەسەر دۆخی سلێمانی دەدات

    نیاز سەعید کادری پێشکەوتووی یەکێتی لە نوسینێک دەربارەی سلێمانی ھۆشداری دەدات و دەڵێت : لە سایەی سەلەفیەت و بێ ئیدراکیدا ؛ سلێمانی بەرەو کوێ؟

    شارێک پەڵە هەوری ڕەش و تاریکی  سەلەفیەتی لە سعودییەوە بۆ هاوردە کرابێت ، شارێک پارەیەکی خەیاڵی میرنشینی قەتەری مەرجەعی ئیخوان موسلمین و سەلەفیی جیهادی و داعش و قاعیدەی بە ناوی (خێرخوازی و بانگەوازی ئیسلامی)ەوە خرابێتە ناو گیرفانی مورید و ئەتباعەکانی لە سلێمانی، ئەمانیش هەژاری و بێکاری و ناهوشیاری دانیشتوانەکەی و بێ ئیدراکی لە بەرامبەر هەڕەشە و مەترسیەکانیان بقۆزنەوە و مێشکی دانیشتووانەکەی بئاخنن بە مۆدێلێکی ئایدیۆلۆژیی دژە ژن ، دژە هونەر و ئەدەب و دژ بە هەموو جوانیەکان ، شارێک کە هەڕەشە و شاڵاوێکی گەورەی لەسەر بێت بۆ گۆڕینی ناسنامە و  تێکدانی دیموگرافیا و کەلتور و مەعریفیەکەی ، بەرەو مۆدێلی سەلەفیەتی کارەساتبار ، شارێک تیایدا ئیدراک نەکرابێت بە هەڕەشە و مەترسیە جۆراجۆرەکانی سەلەفیەت و  ئەو ئاراستە سیاسیەی کە بە ناوی بانگەوازی ئایینی و بێداربوونەوەی ئیسلامیەوە دەستی ئاوەڵاکراوە بۆ شێواندنی هەموو جوانیەکانی ئەم شارە و ئەیەوێت ئەم شارە لە ناو لیتاوی نەزانی و دواکەوتوویی و کۆنەپەرستیدا سیخناخ بکات ، هەر ئەوەی لێ بەرهەم دێت ، کە ڕۆژانە ئەیبینین و بە شێوازی جۆراوجۆر دووبارە ئەبێتەوە ، ڕۆژێک بە شێواندنی چەمکی سیکۆلاریزم ، ڕۆژێک بە شێواندنی چەمکی جێندەر و مافخوازیی ژنان ، ڕۆژێک بە حەرامکردنی جەژنی نەورۆز و کریسمس و گۆرانی و هونەر و شیعر و …هتد ، ڕۆژێک بە سووکایەتیکردن بە ژنانی سفوور ، ڕۆژێک بە ڕقئەستوورکردن و پڕکردنی عەقڵی نێرەکان لە دژی مێیەکان و قۆستنەوەی کێشە و ناکۆکی هاوسەرەکان بۆ پرۆسەی مارە بەجاشکردن لەسەر دەستی خۆیان ، ڕۆژێک بە بانگەوازکردن بۆ جیاکردنەوەی هەردوو ڕەگەز لە ناو ناوەندەکانی خوێندن و …هتد .

    ئەگەر زەمینە ڕەخساوەکان و بێ ئیدراکی لە بەرامبەر هەڕەشە و مەترسیە جۆراوجۆرەکان بەردەوام بێت ؛ دیاردەکە زیاتر تەشەنەئەسەنێت ، بەرەو دووبارەبوونەوەی ئەزموونی تاڵیبان و جەزائیری نەوەدەکان و میسری (٢٠١١-٢٠١٣) !

    ئەگەر ئەم ڕەوشە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، چاوەڕێی دەرهاویشتەی نامۆ و سەیر و سەمەرەی تری سەلەفیەت و هەندێک لە بانگخوازە ئایینییەکان بکەن ، کە لە ناو مزگەوت و میدیا و سۆشیال میدیا و ناوەندەکانی خوێندن و کایە کۆمەڵایەتیەکاندا ، پێشبڕکێیانە لەسەر دابڕانی کۆمەڵگە لە کەلتور و مەعریفە پێشکەوتوەکان و بەسەلەفیکردنی عەقڵ و ڕەفتاری تاکەکان؛ بەرەو توندڕەوی و داخران و بەستەڵەکبوونی مێشک !

    هاوکات پێویستە مەلا و زانا ئایینیە نا سیاسی و نا سەلەفیەکان ؛ کە هەڵگری پەیامی کرانەوە و میانڕەوی و دیالۆگ و پێکەوەژیانی ئاشتی و فرەیین ؛ بەرەنگاری تێزی سەلەفیەت و ئەو چەواشەکاریانە ببنەوە ؛ کە لەلایەن ژمارەیەک بانگخوازی ئایینیەوە، لە میدیا و سۆشیال میدیاوە بانگەشەی بۆ ئەکەن !

  • هۆگر نێروەیی بۆ قوباد تاڵەبانی: دەستی پیسی تاوانبار زۆر لە دەستە ئەمینەکەی ئێوە پاکترە!

    هۆگر نێروەیی بۆ قوباد تاڵەبانی: دەستی پیسی تاوانبار زۆر لە دەستە ئەمینەکەی ئێوە پاکترە!

    وەڵامێک بۆ کاک قوباد کە سلێمانی لە دەستێکی ئەمیندایە!

    هۆگر نێروەیی:

    کاک قوباد ڕاست دەکەی!
    سلێمانی سی ساڵە لە دەستێکی ئەمینی وەکو ئێوەمانان دایە بۆیە بانگەشە بووە قەدەری سلێمانی، کاڵفام بووە حاکمی سلێمانی، بازرگان بووە سیاسەتمەداری سلێمانی، سەربڕ بووە خاوەنی ئازادی سلێمانی، چەقۆکێش بووە نوێنەری سلێمانی قاچاخچی بووە سەروەری سلێمانی. مافیا بووە یاسادانەری سلێمانی، مردووەکان بووە ڕابەری سلێمانی.
    مەزارگەکان بووە بەھەشتی سلێمانی، دۆزەخ بووە ژیانی سلێمانی، چەتە بووە لەشکری سلێمانی، خاک فرۆش بووە پاڵەوانی سلێمانی.

    کاک قوباد ھاوڕاتم کە سلێمانی لە دەستێکی ئەمینی وەکو ئێوەمانان دایە، لە سایەی ئەو دەسە ئەمینەدا تاوانبار شەڕ بەسلێمانی دەکات بۆ شەرعیەت دان بە تاوانی خۆی. دەرکراو بۆ گەڕانەوەی پێگەی خۆی شەڕ بەسلێمانی دەکات. بازرگانیش بۆ زیاتر قازانجی خۆی شەڕ بە سلێمانی دەکات. قەرزاریش بۆ نەدانی قەرزی خۆی شەڕ بە سلێمانی دەکات. حزبی شکست خواردووش بۆ پەردەپۆشکردنی شکستی خۆی شەڕ بە سلێمانی دەکات. سیاسی دۆڕاویش شەڕ بە سلێمانی دەکات. ئیسلامی سیاسیش بۆ گرتنەوەی دەسەڵات شەڕ بە سلێمانی دەکات. قاچاخچیش بۆ زامنکردنی قاچاخچیەتی خۆی شەڕ بە سلێمانی دەکات. مافیا و یاسا دەرچووش شەڕ بە سلێمانی دەکات. چەتە و بێگانەش بۆ بێگانەکردنی سلێمانی شەڕ بە سلێمانی دەکەن. بن دیوار و شاعیری مووچە بڕاویش بۆ مووچەی ناشەرعی خۆی شەڕ بە سلێمانی دەکەن.

    کاک قوباد ڕاست دەکەی! سلێمانی لە دەستێکی ئەمیندایە کە ئەو دەستە ئەمینەیە سلێمانی لەناو زبڵ و خاشک دا غەرق کردووە، ڕاست دەکەی بەکردارتان سەلماندووە کە سلێمانی لە دەستێکی ئەمین دایە کە بەھۆی ڕکابەری باڵ باڵێنەی ئێوە ھەموو ڕۆژ لەناو سەنتەری سلێمانی خەڵک بەگولەی کلاشینکۆف بەخەبەردێن کە شارتان کردۆتانە جەنگەڵستان، ڕاست دەکەی سلێمانی لە دەستێکی زۆر ئەمیندایە کە لەناو سەنتەری سلێمانی نەک ھەر رکابەر و خەڵکی تر بەڵکو لایەنگر و سەرکردەی خۆشتان تیرۆرتان کردووە چونکە لەسەر باڵێکی تر بۆوە.

    کاک قوباد سلێمانی لە دەستێکی ئەمینی وەکو ئێوەمانان دایە کە ھەمیشە دونگی ماوە بەسەرچووی بۆ دەھێنن سلێمانی لە دەستێکی ئەمینی وەکو ئێوەماناندایە کەمناڵەکانیان لەباوەشیدا تیرۆر دەکەن، ماڵەکانی سلێمانی لەئەمینی دان کەبەدەستی ئێوە ڕۆژنامەنووس لەبەردەرگای ماڵەکەی خۆیان بەر گولە دەدرێن. داھاتی سلێمانی لە دەستێکی ئەمیندایەکە داھاتی سلێمانی بۆ دەنگ کرین بۆ کاک بەرھەمتان بەکاردەھێنا بۆ ئەوەی بڵێین لەپارتیمان بردەوە! ڕاست دەکەی چەندین مانگە سلێمانی لە دەستێکی ئەمیندایە کە بەھۆی ڕکابەری و ڕق و کینەی ئێوە مانان دەست بەسەر داھاتتان کردبوو بۆ ئەوەی حکومەت مووچەی ئەوانی پێ نەدرێت لەکاتی خۆیدا. ئەوەی ڕاستی بێت دەستی پیسی تاوانبار زۆر لەو دەستە ئەمینەکەی ئێوە پاکترە!

  • جەمال عەبدوڵڵا:بۆچی یەكێتی شەڕ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت؟

    جەمال عەبدوڵڵا:بۆچی یەكێتی شەڕ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت؟

    بۆچی یەكێتی شەڕ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت؟

    جەمال عەبدوڵڵا:

    لە یەكەم كابینەی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە ھەتا ئێستا، ئاگاداری بەشداریكردنی یەكێتییم لە گشت كابینەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا، بەڵام ھیچ كاتێك بە قەدەر ئێستا، یەكێتی ھەوڵی شەڕفرۆشتنی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەداوە.

    یەكێتییەكەی ئێستا، ھۆكاری ڕاستەقینەی بێتاقەتی و بێتەحەمولی و شەڕفرۆشیی خۆی لە بەرامبەر ئەم كابینەیەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەشارێتەوە و ڕاستییەكان بە خەڵك ناڵێت، بە بڕوای خۆم پارتییش لەبەر ئەوەی تاڵە دەزووەكەی معاویە لەنێوان خۆی و یەكێتییدا بھێڵێتەوە و زیاتر لە یەكێتییش ھەست بە بەرپرسیارێتی دەكات، نایەوێت ھەموو شتێك بڵێت، بەڵام خۆ من نە حەقم بەسەر پارتیەوە ھەیە و نە یەكێتی، بۆیە دەڵێم:

    1- یەكێتی بۆیە لەم كابینەیەی حكومەت زۆر پەست و بێتاقەتە چونكە ئەم كابینەیە هەوڵی بەردەوام دەدات كە یەك حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەبێت، (یەك حكومەت) بەو مانایەی ئەم حكومەتە یەك سەرۆكی ھەیە، یەك یاسای ھەیە، یەك ڕێنمایی ھەیە، یەك سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ھەیە، یەك سیاسەتی دارایی و ئابووری و نەوتی و كشتوكاڵی و پیشەسازیی ھەیە، یەك پلانی بۆ وەبەرھێنان و گەشتوگوزار ھەیە، یەك سیاسەتی بەرامبەر بەغدا و دراوسێكان ھەیە، یەك ستراتیژ و یەك سیاسەتی ئەمنیی ھەیە، بەڵام:

    2- لەبەر ئەوەی یەكێتی دەیەوێت لە ناو حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا بێت بەڵام ئەم حكومەتە دوو سەرۆكی ھەبێت، واتە جێگرەكەشی سەرۆكی حكومەت بێت! دەیەوێت لەناو وەزارەتی دارایی بێت، بەڵام كەس حەقی بەسەر مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان و ھیچ مەرزێكی دەڤەری سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرینەوە نەبێت!

    یەكێتی دەیەوێت لە وەزارەتی كشتوكاڵ بێت، بەڵام كەس حەقی بەسەریەوە نەبێت چەند خۆراكی ماوە بەسەرچوو لە مەرزەكانی لای خۆیەوە دەھێنێت و دەیكات بە قوڕگی خەڵكدا! دەیەوێت لە دەستەی وەبەرھێنان بێت، بەڵام كەس حەقی بەسەر ئەوەوە نەبێت كە زەویەكانی حكومەت كە موڵكی گشتیین چۆن لە سلێمانی دابەش دەكرێن و دەدرێن بە كێ و چییان لێ دەكرێت!

    دەیەوێت لەگەڵ شاندی ھاوبەشی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بێت بۆ بەغدا و وڵاتانی دەرەوە، بەڵام كەسیش حەقی بەسەریەوە نەبێت كە بەتەنیا لەگەڵ چ وڵاتێكدا و دەچێتە ناو چ گەمە و چ كەینوبەینێكی ئیقلیمییەوە! دەیەوێت لە وەزارەتی پێشمەرگە بێت بەڵام ھێزی پێشمەرگەی تایبەت بە خۆیشی ھەبێت و لەجیاتی وەرگرتنی فەرمان لە وەزارەتی پێشمەرگە فەرمان لە سەرۆكی حزب وەربگرن! دەیەوێت لە حكومەتەوە مووچە و بودجەی تەواوی گشت دەزگا ئەمنیەكانی بۆ بچێت، بەڵام كەس حەقی بەسەریەوە نەبێت كێ دەڕفێنن و ھەڕەشە لە كێ دەكەن و كێ تیرۆر دەكەن!

    بەڵام ئەم كابینەیەی حكومەت ھیچ یەكێك لەو داواكارییانەی یەكێتیی قبووڵ ناكات، چونكە ئەو داواكارییانەی یەكێتی داواكاریی حزب یان ھێزێكی سیاسی نیە كە بەڕاستی بیەوێت ھەرێمی كوردستان خاوەنی یەك حكومەتی ھەرێمی كوردستانی بەھێز بێت، بەڵكوو ئەم داواكارییانە زیاتر لە داواكاریی میلیشیایەكی لەدەست دەرچوو دەچێت كە بیەوێت بەو سیاسەتانەی خۆی و بە حسابی خۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كرمۆڵ و ئنجا تووشی شكست بكات بۆ ئەوەی بكرێتە پاساوی ھەڵدێرانی گشت دام و دەزگا دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان كە لەمێژە بە چەندین ڕێگە داگیركەران و ناحەزانی كوردستان پیلانی جیاجیایان بۆ داڕشتووە و چەند جارێكیش ھەوڵی جێبەجێكردنی ئەو پیلانەیان داوە، بەڵام ھەموو جارێك شكست بەو پیلانانە ھێنراوە.

    ئەگینا ئەگەر وا نیە بۆچی ئەگەر حكومەت بڵێت با ھێزی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی كۆكردنەوەی داھات و بنبڕكردنی قاچاخچێتی بچنە سەر گشت مەرزەكانی ھەرێمی كوردستان، بەڵام یەكێتی بڵێت ئەگەر ئەو ھێزە ھاوبەشە بێتە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان، شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت! ئەگەر وا نیە بۆچی یەكێتی دەڵێت ئەگەر دانپیانانی تێوەگلاوان لە تیرۆركردنی ھاوكار جاف بڵاو بكرێتەوە شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت؟ ئایا ئەمانە قسەی حزبێكی سیاسییە كە بەڕاستی یەك حكومەتی ھەرێمی كوردستانی بەھێزی بوێت، یان قسەی میلیشیایەكی لەدەست دەرچووە؟

  • شوان زراری: دژەتیرۆری یەكێتی بۆتە دەزگای تیرۆركردنی خەڵك بۆیە بودجەی خەرج ناكرێ

    شوان زراری: دژەتیرۆری یەكێتی بۆتە دەزگای تیرۆركردنی خەڵك بۆیە بودجەی خەرج ناكرێ

    تا کەی خەڵکی سلێمانی سووکایەتییەکانی بافڵ تاڵەبانی قبوڵ دەکەن؟

    لە دوای تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف کە زۆر بە ئاشکرا و ڕوونی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ئاشکرابوو و لە دانپێدانەکان بە روونی دەرکەوت کە لە لایەن دەست و پێوەندەکانی بافڵ تاڵەبانی تیرۆرکراوە، بەتایبەتی کە وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی دژە تیرۆری سلێمانی ، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی تیرۆرکردنی عەقید هاوکاری کردووە. بافل تاڵەبانی و بەرپرسانی دیکەی یەکێتی، دەستیان بە هەڵمەتێکی چەواشەکارانە کردووە بۆ پەردەپۆشکردن و لە بیربردنەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە گەورەیەی لە هەولێر لە پێشچاوی ژن و منداڵی هاوکار جاف و هەموو خەڵکی کوردستان ئەنجامیان دا.
    بافل تاڵەبانی لەجیاتی ئەوەی هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکات و بکەران و تۆمەتبارانی ئەم کەیسە کە خۆی داڵدەی داون ، ڕادەستی دادگای بکات، کەچی بیانووی بێ مانا و بێسەر وبەر بۆ ئەم تیرۆرە دەهێنێتەوە.
    بافڵ و یەکێتی تا ئەو کاتەی دەزگا ئەمنبیەکان، تاوانی تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جافیان ئاشکرا نەکرد، کێشەيان نەبوو. بەڵام دوای ئەوەی دەستیان کەشف بوو، بافل بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکە، دەستی بە بوختان و تێکەڵکردنی بابەتەکان کرد تا بەخەیاڵی خاوی خۆی، تاوانەکە لە بەر چاوی خەڵک وون بکات.

    بەداخەوە دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی، بووەتە دەزگای تیرۆرکردنی خەڵک و لەماوەی ساڵی ڕابردوودا دەیان تاوانی تیرۆرکردنیان لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و پشدەر ئەنجام داوە، کە دیارترینیان تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیی و هاوکارەکانی بوو، هەر بۆیەش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بودجە بۆ دەزگایەک کە کاری تیرۆریستی ئەنجام بدات سەرف نەکات و بابەتەکەش سیاسی نیە بەڵکو یاساییە.

    لای هەموو خەڵکی سلێمانی و کوردستان ئاشکرایە کە گەندەڵی و دزینی سامان و داهاتی سلێمانی و سەرانەسەندن لە بازرگانان و هاوردەکردنی شتی ئیکسپایەر و ماوەبەسەرچوو لە لایەن مافیاکانی بافڵ بەردەوامە. چونکە
    بافڵ خەریکی پیلاندانان و فرۆشتنی سلێمانیە و باکی بە هەڵگیرساندنی تەنانەت شەڕی ناوخۆش نیە و هەموو هەوڵەکانی لە پێناو بەزۆر سەپاندنی حوکمڕانی مافیایی خۆیەتی.پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە تا کەی خەڵکی سلێمانی ئەم سووکایەتیەی کە بافڵ پێیان دەکات قبوڵی دەکەن؟ چونکە هۆکاری خراپبوونی دۆخی ئابووری سلێمانی، بافل خۆیەتی کە ڕێگری لە پرۆسەی چاکسازی دەکات بو ئەوەی خۆی دەست بە سەر هەموو شتێکدا بگرێت. بەڵام خەڵکی کوردستان دەبێت دڵنیابن کە چاکسازی و هەوڵی بە سزا گەیاندنی تاوانباران و تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.
    بافڵ لە درێژەی کارە مافیاییەکانی، هەولی ئەوەی داوە بە نا یاسایی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز پارەی دەست بکەوێت بە بێ ئەوەی وەبەرهێنان بکەن بەڵام کە ڕێگەیان پێ نەدراوە ئەوە بکەن، هەوڵی پەکخستنی پرۆسەکە دەدەن.

    لە کۆتاییدا دەڵێین، کەسێکی رفتار نەخۆش کە باری دەروونی شلەژاوە ، پێویستە چارەسەری حاڵی پەرێشان و شێواوی خۆیان بکات، نەک بڕیار بە دەست بێت و خەڵکی بێ تاوان ، باجی هەڵە و تاوانەکانی ئەم نەخۆشە بدەن.

    شوان زراری – ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

  • عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک بۆ بافڵ تاڵەبانی : بەڵێ ژەنەڕاڵم

    عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک بۆ بافڵ تاڵەبانی : بەڵێ ژەنەڕاڵم

    عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە و دەڵێت : بەڵێ ڕێگر بووم، بەڵام ڕێگری لە چی؟ با خەڵکی کوردستان و چەمچەماڵ بە ویژدانەوە وەڵامی ئەمە بدەنەوە.

    وەڵامی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک بۆ بافڵ تاڵەبانی :

    بەڵێ ژەنەڕاڵم، بەڵام ھی ئێستا نا، بەڵکو لەسەردەمی باوباپیرانم و لە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی گەلی کوردەوە.

    بەڵێ ھێزەکەمان خستە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و کردمان بە ھێزێکی نیزامی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا و ئەوە جێگای شانازی و شایەنی دەستخۆشیە، چونکە سەلمێنەری ئەوەیە کە بڕوامان بە ھێزی تایبەتی کەسی و حزبی نیە، بەڵام ئەوانە میلیشیا نەبوون، بەڵکو نەوەی ئەنفالکراوان و شەھیدانی چەمچەماڵن، ئەگەر گەنجانی چەمچەماڵ یەک تۆز وشیار بن ئەبێ تێبگەن ئەوە چی سوکایەتیەکە پێیان دەکرێ، تێبگەن بۆ لە ڕابردودا پشت گوێ خرابوون.
    سوکایەتی کردن بەو گەنجانە بە ناوھێنانیان وەکو میلیشیا سوکایەتیە بە تەواوی خەڵکی چەمچەماڵ و شەھیدان و ئەنفالکراوانی ئەو سنوورە.

    ڕەنگە لە ھەڵە و کەموکورتی بەدەر نەبین، بەڵام گرنگ لە ھەر ھەڵە و ڕووداوێکدا ملکەچی یاسا و ئامادەی سزادان بووین، ھیچ کەسێکی غەدر کەر و یاخی لە یاساش بۆی نیە لە پاڵ ئێمەدا خۆی حەشار بدات، ئەوە دادگا و لایەنی پەیوەندیدار ئەتوانن بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم قسەیەمان بکەن.

    بێ وەفایی و لەبەرچاو نەگرتنی قوربانی دان و تێکۆشانی ڕابردوو، لادان لە لۆژیک و ھەقیقەت، خۆکوژیە و شێتیە ئەمما شێتی.

    ژەنەڕاڵ عەبدوڵڵا
    لە چەمچەماڵ