چۆن حەیای سلێمانیتان بردووە ئەی بەرپرسە ھاوردەکان.
بەشدار بازیانی ، ڕۆژنامەنووس :
شەش مانگە شەش بەردی ھەورامانتان بۆ پێکەوە نەنراوە و شان لە شانی دەوڵەتداریش ئەکووتن.
لە تیڤی و سۆشیاڵ میدیاش بەناوی سلێمانیەوە قسە ئەکەن ھەمووتان ( حەیف ).
بۆ بەش بەش کردن و فرۆشتنی زەویە گرانبەھاکانی ئازان و لەیەک دوو ڕۆژدا ئەیکەنە پارە ، بەڵام ئەمە چی .؟
ھەرە پڕۆژە زەبەلاح و عیملاق و ستراتیجیەکەی سلێمانی ئا ئەوەیە ، پێکەوەنانی شەش بەردە ، بەردەکانیش ھی ھەورامانە و وەستاکانیشی ڕۆژھەڵاتین و ،
بەردەکانیش ھی کابرایەکە کە بەپیاوەتی بەچەند گەڵابەیەک ھێناویەتیە ئەویا لەبەر خوا .
وا شەش مانگە ھەر تەواو نەبووە و ھەزار ڕەسمیشی گیراوە و سێ جار افتتاح کراوە بەھ بەھ !
حەیاو ئابڕوتان بە ئیدارە و شار و مێژووی سلێمانیەوە نەھێشتووە .
ئەو بەردە پڕۆژەیە چەند بەرپرسێک ئەوەنە چوون بۆ تەماشا کردنی ئەڵێن کرێکارەکان ھەموو ئەیانناسن کە ئەچنەوە پێیان دەڵێن توخوا بۆ ئەمجارە ھاتیەوە ئەوەمان پێویستە !
لە سلێمانیدا ١٤٥ پڕۆژە لەبەر بێ پارەیی کارکردن تیایاندا وەستاوە و راگیراون ، بەس الحمدللە ئەمە بەردەوامە.
سلێمانی موڵکی ئێوە نیە بەتەنھا تا چیتان پێخۆش بوو بیکەن و بیخۆن و بڕۆن .
بەرپرسە ھاوردەکان ئەو کەسانەن کە خەڵک و دڵسۆزی سلێمانی نین .