کەسێک نەبوو لێی بپرسێ؟
بەڵێن حاجی
سەیرە ئەمڕۆ یەکێتی لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا داوای ڕاست کردنەوەی حکومڕانی کردووە و بە قەولی خۆیان ئەم حکومەتە دەستکەوتی نەبووە .
ئەرێ گەلۆ کەسێک نەبوو بەو سەرۆکە بێ کۆنگرە مزەیەفە بڵێ خراپ حاڵی بوویت ئەوەی لێرە دەگوزەرێ لە تاڵانی پارەی بانک و لە دزینی داهاتی مەرز و لە کوشت و بڕینی ئازادی و لە شەهید کردنی هاوڕێی خەبات و لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی پڕ ماڵ و منداڵ لە سنووری ئەودیوو نیە کەسێک نەبوو تەنها کەسێک نقیەکی لە دەمەوە بێت و بەو سەرۆکە بێ کۆنگرە و کۆنفرانسە بڵێ گەورەم ئەوە ئێمەین دەبێ خۆمان ڕاست کەینەوە.
ئەوە ئێمەین دەبێ دەست لە فرۆشی خاک هەڵگرین ، هەڤاڵانی چەند ساڵ خەباتگێڕی پارچەکانی دی وەدەستەوە نەدەین.
هیچ کەسێکیان تەنها کەسێ نەیدەتوانی بە سەرۆک بڵێ بڕۆ گەورەم پیاسەکی جادەی بارزانی دهۆک و 120 ی و 150 پەنجای هەولێر بکە ، لەوە بەدوا هەر بۆ سەفرە وەرەوە پیاسەیەکی جادەی مەرگی کەلار سلێمانی و کۆڵانەکانی قالاوە و زەویە داگیر کراوەکانی گۆیژە بکە و لەسەر ئەزمەڕەوە بڕیار بدە ئێمەین دەبێ ڕاست بینەوە یاخود ئەوان؟