قەهرەمان عوسمان : هەرێمی کوردستان وەک پەناگە و پشتیوانی نەتەوەی کورد.

هەرێمی کوردستان وەک پەناگە و پشتیوانی نەتەوەی کورد.
قەهرەمان عوسمان:
لە ٢٠١٤ ئەو کاتەی کوبانێ لە لێواری ڕووخان بوو، لەسەر فەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆک بارزانی هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان سنوورە دەستکردەکانی سایکس-پیکۆی بەزاند و لێنەگەڕا شکۆی کورد بچەمێت و داعشی بەزاند!
ئەوێ ساڵێ لە بومەلەرزەکەی شاری وانێ دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر بۆ پشتیوانی هاونەتەوەکانمان چووە ئەوێ، و گەورەترین شانازی بۆ ئێمەی خەڵکی باشوور تۆمار کرد و خزمەتی خەڵکی لێقەوماوی ئەوێی کرد، و وەک گۆچانەی دەستییان وەستا و لێنەگەڕا ئەوان بچەمێن.
ئەمڕۆش لەسەر فەرمانی ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی، لێڤەگەڕ و سیمبولی نەتەوەیمان، دەزگای خێرخوازی بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باکورن بۆ هاوکاری و دەستگرتنی هاونەتەوەکانمان لە باکور.
چوون بۆ ئەوێ بۆ ئەوەی بەشداری ئازار و خەمی نەتەوەکەیان بن و لەوێ دەستییان بگرن و یارمەتییان بدەن .
بەلێ کاتێک دەڵێین: با دەست بە ئەزموونی باشوورەوە بگرین و پێویستە هەموو کورد ئامانجی سەرەکی پاراستنی ئەم ئەزموونە بێت، بۆ ئەوەمانە نەتەوەکەمان بێ پشت و پەنا نەمێنێتەوە، کە باسی ئەوە دەکەین سەرۆک بارزانی بپارێزن و دەستی پێوەبگرن وەک تاکە مەرجەعی نەتەوەییمان، بۆ ئەوەمانە نەتەوەیەکی ٥٠ پەنجا ملیۆنی بێ باوک و کەس نمێنێتەوە.
دەی بزانن کێ لە خەمی نەتەوە و ئاڵا و ئایندەی وڵاتە؟ ئەوانەی بەس بۆ قسە ئازان و کردارییان سفرە و جگە لە دژایەتی هەرێم و ئەزموونەکەی کوالیفیکەیشنێکیتریان نییە؟
یان ئەوانەی لە تەنگانە لە پشتی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەییانن لە هەر شوێنێکی ئەم کوڕەی زەمینە بێت، و ئامادەگییان تێدایە تەنها بۆ هاونەتەوەکانیان بچەمێنەوە و دەستییان بگرن و یارمەتییان بدەن؟