من پێتان دەڵێم یەکێتی چی دەوێت و چی
ناوێت!
هۆگر نێروەیی:
یەکێتی لامەرکەزی دەوێت بۆ سلێمانی بەڵام
لامەرکەزیەک کە داھاتی سلێمانی تەنھا بۆ
باڵاکانی یەکێتی بێت کە ھێندە باڵی زۆرە
بەشیان ناکات، موچەی فەرمانباران و
پرۆژەکانی سلێمانی مەرکەزی بێت لەگەڵ
ھەولێر حکومەت بۆیان دابین بکات! گەر نا
حکومەت غەدر لە سلێمانی دەکات!
یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە لەکاتی
خۆی دا بەڵام نابێت حساب بۆ دەنگی گەل
بکرێت و یەکێتی بە کورسی بپێورێت، یەکێتی
ھەر یەکێتی یە یەک توریش نەھێنێت دەبێت
نیوەی پۆستەکانی حکومەت لای بن گەر نا
پارتی تاک ڕەوە لە بڕیاردان!
یەکێتی لە دھۆک و ھەولێر لەگەڵ یاسایە کە
دادگا بڕیار بدات بەڵام لەسلێمانی دادگا دەبێت
لەدەباشان و سەرچنار بن کێیان بوێت تیرۆری
بکەن، لەناوی بەرن، بەھەوەسی سەری
خۆشیان بڕیاری لەسەر بدەن، حکومەتیش
نابێت قسە بکات بەڵکو دەبێت زەمینەیان بۆ
خۆش بکات و تاوانیان پینەبکات، تیرۆرکردنی
ھاوکار جاف لە ھەولێر وەکو تیرۆرکردنی موراد
کانی کوردەیی کێشەی ناوخۆیی یەکێتی یە
نابێت حکومەت تەداخولی بکات تاوانبارەکان
لە دادگا سزابدەن بەڵکو دەبێت لە
دیوەخانەکانی دەباشان بڕیاربدەن کە داڵدەدانی
تاوانبارەکانە لەو دیوەخانە گەر نا پارتی
دیکتاتۆرە دەیەوێت دادگا سەروەر بکات!
ھیچ حسابی بۆ ناکەین، ئێمە بە دڵی خۆمان
تەخشان و پەخشان بە ھەموو داھاتی سلێمانی
دەکەین، حاکمی موتلەقی سلێمانین حکومەت
بەبێ ئێمە ناتوانێت پولیسێک یان
کارگوزارێکیش لە سلێمانی دابمەزرێنێت، چمان
بوێت ئەوە دەکەین حسابیش بۆ کەس ناکەین
بەڵام ھەموو ئەوەی بەسەر سلێمانی دێت کە
شار غەرق بووە لە زبڵ و خاشاک و پارەی
پرۆژەکان ھەموومان بردووە ھیچ پرۆژەیەک لە
سلێمانی دروست ناکرێت حکومەت لێ
بەرپرسیارە، چونکە بیرۆکەی شەقامی سەد
مەتری ھی ئێمەبو ئەوکاتەی ئێمە باسی
دروستکردنی شەقامی سەد مەتریمان بۆ
سلێمانی دەکرد ھەولێر شەقامی شەست
مەتریش نەبوو کەچی ئێستا ھەولێر پلان بۆ
دروستکردنی شەقامی دوو سەد مەتری
دادەنێت ئێمەش لە سلێمانی نەک شەقامی
سەد مەتریمان پێ دروستنەکرا بەڵکو
شەقامەکانی تریشمان پربوونە لە چاڵ و کەند
بە شەقام ناچن!
یەکێتی کە ھەگبەی بەتاڵە ھەڕەشە ئەکات کە
ھەگبەی پڕە کەتن ئەکات! کاتی خۆی کە کۆرۆنا
ھات نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست دابەزی،
داھاتی ناوخۆ سفر بوو حکومەت کەوتە ژێر
بارێکی زۆر قورس یەکێتی مەرجی مانەوەی
خۆیان لەحکومەتی ھەرێم بەندکردبو بە
لامەرکەزی و تەسلیم بوون بەغدا بەناوی
ڕێککەوین و ھەڕەشەی توندیان دەکرد، لە
کاتێکدا یەکێتی کارێک لەتوانای دابێت و
ھەگبەی پڕ بێت بەبێ پرس و قسەکردن
دەیکات، ھەروەک چۆن کەرکوکی بەدارو
بەردەوە تەسلیم کرد نەک ھەر پرسی
بەحکومەت و حیزبەکانی تر نەکرد بەڵکو
تەواوی حیزبەکەشیان ئاگایان لەو ڕێکەوتنەی
یەکێتی نەبوو. وایان دانابوو کە لامەرکەزی
تەنھا بۆ فشارە نەک حکومەت پێیان بدات کە
حکومەت پێیانی دا دەزانن چەند قات زەرەرن
ئێستا جارێکی تر داوای مەرکەزیەت دەکەنەوە
بەڵام مەرکەزیەت وەکو خۆیان نەک وەک
ئەوەی کە ھەیە کە داھات و خێر وبێری
سلێمانی بۆ ئەوان بێت و عەیب و عارەکانی
ئەوان لە سلێمانی بۆ حکومەت بێت!
لەوەتەی حکومەتی ھەرێم ھەیە یەکێتی نیوەی
پۆستەکانی قۆرخکردووە، کەچی بۆ یەک
جاریش بۆ دۆخێکی نەخوازراو وقەیراناوی
خۆی بە بەرپرسیار نازانێت، ھەمیشە ھەموو
بەرپرسیارێتیەکە دەخاتە ئەستۆی پارتی، تەنھا
ئەوکاتە نەبێت کە حکومەت دەستکەوتێکی
ھەبێت خۆی بەحکومەت دەزانێت! یەکێتی
لەقسەکردندا ئۆپۆزسیۆنە، خۆیان وای پێشان
دەدەن کە لەخەمی خەڵکن و شەڕ بۆ خەڵک
دەکەن، کەچی لەڕاستی دا تەنھا بارگرانین بۆ
خەڵک و خۆی لەژێر پەردەی ئۆپۆزسیۆنی
ساختەی لە خەمی خەڵکدا عەیب و عارەکانی
خۆی بە حکومەت دەشارێتەوە بۆ ئەوەی
بەردەوام بن لە شەڕکردن بە خەڵک.