بنەماکانی دروستبوونی دەوڵەت، هەرێمی کوردستان وەک نموونە..
دەوڵه‌ت مافی دەستووری و یاسایی هه‌ر كیان و گه‌لێكه كه له‌سه‌ر خاكێكی دیاری كرا‌و ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دا دەژیێت، رووبه‌ری دەوڵه‌ت هه‌روەها ژمارەی دانیشتووان مه‌رج و پێوەر نین بۆ دروستبوونی دەوڵه‌ت ئه‌وەی مه‌رجه بوونی خاك و گه‌ل و دەسه‌ڵاتی سیاسیه كه بنه‌مای سه‌رەكی دروستبوونی دەوڵه‌تن .
هه‌رێمی كوردستان وەك ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاری كرا‌و مافی ئه‌وەی هه‌یه ببێته دەوڵه‌ت چونكه سه‌رجه‌م بنه‌ما پێویستیه‌كانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه كیانی دەستووری هه‌رێم كیانێكی فه‌رمی و دانپێدانراوە به پێی دەستووری عێراق و هه‌روەها به بڕیاری 688ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان، ئه‌وەی ئاشكرایه ئه‌م كیانه تا ئێستا له چوارچێوەی سنووری دەوڵه‌تی عێراق دایه به‌ڵام ئه‌وەی به عێراقی بهستاوەتهوە ته‌نها سنووری جوگرافیایهتی وەكو تر هه‌رێمێكه خاوەن دەسه‌ڵاتی سیاسی خۆی و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وەش دا وەك مافێكی سهرەتایی و سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان ویستی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه وەك دەوڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین ساڵه له‌م پێناوەش به‌ردەوامه له خه‌بات و قوربانی دان، له‌م پێناوەدا له 25ی ئه‌یلوولی 2017دا له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا كه ئه‌نجام دانی ریفراندۆم بوو به ئاشكرا ئه‌وەی به گوێی ناوچه‌كه‌و جیهان دا دا كه چیتر نایه‌وێت له چوارچێوەی سنووری عێراق دا بمێنێتهوەو ویستی دەوڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه مافی خۆیه‌تی وەك گه‌لێكی دێرین و زیندوو و خاوەن مێژوو دەوڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و ببێته ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی دەوڵهتان و رێكخراوە نێودەوڵهتیهكان ئاڵای كوردستان بچێته ریزی دەوڵهتان، له بری به دەنگهوە هاتنمان به هێزی سه‌ربازی و گهلهكۆمێ وەڵام دراینهوە و جارێكی تر ئه‌و مافه زەوت كرایه‌وە، به‌ڵام روونه ئه‌وە تا سه‌ر نابێت به گهرانهوە بۆ مێژوو و خه‌بات و قوربانی دانی ئه‌م گه‌له هه‌روەها هه‌بوونی بنه‌ماكانی دەوڵه‌ت رۆژێك دێت ئه‌م دەوڵه‌ته دێته بوون .
چه‌مكی دەوڵه‌ت:
دەوڵەت (state) لە زانستی سیاسی‌دا بە واتای پێکهاتە و کۆمەڵە خەڵکێکە کە لەناو خاک و نیشتمانێکی دیاریکراو و هاوبەشدا دەژین و خاوەنی حکومەتێکن کە دەپەرژێتە سەر ئیدارە و جێبەجێکردنی یاسا. دەوڵەت لەژێر دەسەڵاتی نەتەوەیەک، یان چەند نەتەوەی جیاوازدا دایە کە، سەربەخۆیی و سەربەستییان گەرەنتی دەکات. دیارە واتای دەوڵەت بە شێوازی دیکەش بەکار دەهێنرێت. هەندێک لە نووسەران “دەوڵەت و حکومەت”بە یەک واتا بەکار دەهێنن و لە زمانی ئاسایی و ڕەشۆکیی جەماوەر میدیاکاندا هەروەک باوە دەوڵەت بە واتای دەسەڵاتی جێبەجێکار، یان ئەنجومەنی وەزیرانە، کە ئەک پێناسە لە واتای وشەی دەوڵەت، تەنیا ئاماژە بە بەشێک لە حکوومەت دەکات. هەندێ جاریش دەوڵەت بریتییە لە هەندێ دامەزراوەی مەدەنی، ئیداری و مەزهەبی.
پێناسه‌ی دەوڵەت :
دەوڵەت بریتییە لە کۆمەڵێک خەڵک کەلە نیشتمانێکی دیاریکراودا نیشتەجێن و خاوەنی حکومەتێکن کە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی کاروباری دامودەزگاکان و جێبەجێکردنی یاساکانە، خەڵک بەهۆی ئەو دەوڵەتەوە خاوەنی سەروەریی نیشتمانین کەلە ڕێگەی جەوهەری حاکم و دەسەڵاتی باڵاوە لە هێرشی ناوخۆیی و دەرەکی پارێزراون.
مێژووی سەرهەڵدانی دەوڵەت:
دیاریکردنی کات و سەردەمی سەرهەڵدانی دەوڵەت لە دووتوێی مێژووی مرۆڤایەتیدا نەختێ دژوارە و ناکرێ مێژوویەکی ڕوونی بۆ دەستنیشان بکەین، بەڵام دیارە لە ڕەوتی گەشەکردنیدا کۆمەلێک هۆکار دەوریان هەبووە.
بەڕای یەکێک لە بیرمەندان، دەوڵەت هاوچەشنی دامەزراوە کۆمەلایەتییەکانی دیکە بە شێوەیەکی نادیار، لەسەر بنەمای کۆمەڵێک فاکت و هەلومەرجی جۆراوجۆر بەدی هاتووە کە ناکرێ هیچ دابەشکارییەکی نەگۆڕ لە نێوان شێوازە بنەماییەکانی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکاندا بکرێت کە خودی دەوڵەت نین، بەڵکوو بەشێک لە قەوارەی دەوڵەتن.
هەندێک دەوڵەت – شاری یۆنانی بە یەکەم قەوارەی دەوڵەت لە ئەرووپا دادەنێن کە دەکرێ هەندێ تایبەتمەندیی هاوبەش لە نێوان ئەو قەوارە و پێکهاتەی دەوڵەتی مۆدێرندا دەستنیشان بکەین. هەندێکیش لەو باوەڕە دان مێژووی سەرهەڵدانی “دەوڵەت – شار” بۆ نزیکەی 500 هەتا 800 ساڵ بەرلە زایین دەگەرێتەوە.
دەوڵەت – شارەکان لە ئەنجامی یەکگرتن و کۆبوونەوەی بنەماڵە و هۆزەکان لەناو قەڵاکان هاتوونەتەدی. چەمکی دەوڵەت هەتا سەدەی شازدەیەم واتای سیاسیی وەرنەگرتووە.
یەکەم جار کە چەمکی دەوڵەت لە باسە زانستییەکاندا بەکار هێنراوە، دەیگێڕنەە بۆ ماکیاڤێلی (1527- 1469). بۆ یۆنانییەکان ئەم چەمکە نەناسراو بوو، ئەوان لەباتی هێنانی ناوی دەوڵەت دەستەواژەی (پۆلیس)یان بەکار دەهێنا کە دەکرێ بە شێوازی “شار – دەوڵەت” بیناسێنین، سەرهەڵدانی دەوڵەت – شار دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 500 هەتا 800 ساڵ بەرلە زایین. چەمکی دەوڵەت لە بەشێکی بەربڵاوی ئەورووپای سەدەکانی ناوەڕاستیشدا هەر نەبووە. لەو ماوەیەدا، بابەتی بیرۆکەی سیاسیی ئیمپراتۆر و حکومەتی شازادەکان باو بووە.
لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست، بەرەبەرە واتای دەوڵەت جێگەی گرت کە جیالە بنەما، کرۆکی سەرەکیی، واتای سروشتیی دەسەڵاتی ڕەها و سادەی دەوڵەت جێگیر کرا.
بنه‌ماكانی دروستبوونی دەوڵه‌ت:
دروستبوون و بنیادنانی هه‌ر دەوڵهتێك پێویستی به چه‌ند بنه‌ما یاخوود پێوەرێك هه‌یه، مه‌رجیش نیه هه‌موو بنه‌ماكان سه‌رەكی بن به‌ڵكو ئه‌وەی سه‌رەكی یه بریتی یه له ( گه‌ل، هه‌رێم یاخوود رووبه‌ری جوگرافی،حكومه‌ت یا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) له خوارەوە بنه‌ماكان دەخه‌ینه به‌رچاو:
یه‌كه‌م/ گه‌ل :
هه‌بوونی ژمارەیه‌ك له دانیشتوان كه سیفه‌تێكی سیاسی‌یان هه‌یه و به وشه‌ی (گه‌ل) گوزارەشتی لێ ئه‌كرێت مه‌رجێكی سهرەكیه بۆ دروستبوونی دەوڵهتێك و هه‌رگیز به‌بێ هه‌بوونی (گه‌ل) ناتوانین دەوڵه‌ت بێنینه به‌رچاو .
بۆ دانپێدانپێدانانی دەوڵه‌ت ژمارەیه‌كی دیاری كرا‌و له دانیشتوان به مه‌رج دانه‌نراوە، بۆیه دەگونجێت چه‌ند هه‌زارێك بن وەك “میرنیشینی مۆناكۆ” یان دەكرێ زیاتر له ملیارێك بن وەك “كۆماری چینی میللی”، به‌ڵام بێگومان ژمارەی دانیشتوان به یه‌كێك پێوەرەكانی دیاری كردنی هێزی دەوڵه‌ت دادەنرێ.
هه‌روەها مه‌رج نیه هه‌موو دانیشتوانی دەوڵهتێك سه‌ربه یه‌ك ئاین و نهتهوەبن و به‌هه‌مان زمان قسه بكه‌ن هه‌رچه‌ندە ئه‌گه‌ر گه‌لێك له‌و خالانه‌دا هاوبه‌ش بێت ئه‌وا بێگومان دەوڵهتهكهیان له رووی جێگیری سیاسی و پێكهوە ژیان و هاوكاری كۆمهلایهتییهوە به‌هێزتر دەبێت، چونكه زۆرجار جیاوازی ئه‌و پێكهێنه‌رانه له دەوڵه‌تدا ئه‌بێته هۆی ناكۆكی سیاسی و ململانێی ئیتنی و نه‌ته‌وەیی و له ئه‌نجامیشدا كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ی كۆی هێزی دەوڵهتهكه.
ئه‌م تێبینیه هه‌رگیز ئه‌وە ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر دانیشتوانی دەوڵهتێك له یه‌كێك یان زیاتر له‌و پێكهێنهرانهدا جیاوازبوون ئه‌وا ناتوانن له چوارچێوەی قهوارەیهكی وەك دەوڵه‌تدا پێكهوە بژین و پهیوەندییهكانیان رێكبخه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازی هه‌بوو له نێوان پێكهێنهرەكان دا ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر دەوڵه‌ت و دام و دەزگاكانی كه له‌رووی نوێنه‌رایه‌تی كردن و به‌شداری سیاسی و دابه‌شكردنی بههاكانهوە له كۆمهلگهدابه شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپهوەرانه كاربكه‌ن و پێوەری هاولاتیبوون به‌سه‌ر ته‌واوی پێكهێنهرەكاندا بچه‌سپێنرێت به‌بێ جیاوازی بۆ ئه‌وەی هیچ لایه‌نێك هه‌ست به په‌راوێزخستن و دوورە په‌رێزی نه‌كات له پرۆسه‌ی سیاسی دا ئه‌مه‌ش وادەكات هه‌موویان ئینتیمایان بۆ ئه‌و قهوارەیه بۆ دروست ببێت كه پێی دەوترێت دەوڵه‌ت هه‌رچه‌ندە له رووی ئاین و نهتهوەو زمانیشهوە جیاوازبن .
دووەم/هه‌رێم (سنووری جوگرافی):
هه‌بوونی هه‌رێمێك بۆ ئه‌وەی گه‌لی دەوڵهتهكهی له‌سه‌ر بژیت یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌رەكیه‌كانی دروستبوونی دەوڵه‌ت چونكه به‌بێ خاكێك ناتوانین گه‌لێك پێكهوە كۆبكهینهوە.
بۆ هه‌رێمیش به هه‌مان شێوەی دانیشتوان رووبه‌رێكی دیاریكراو به مه‌رج دانه‌نراوە بۆ ئه‌وەی ئیعترافی پێ بكرێت له‌به‌ر ئه‌وە دەوڵهتان جیاوازن له رووی رووبه‌ری خاكی ههرێمهكهیانهوە، هه‌یه به دەوڵه‌تی زۆر بچووك دادەنرێت هه‌شه به دەوڵه‌تی كیشوەری گه‌ورە،نموونه وڵاتی ڤاتیكان بچوكترین دەوڵه‌ته له رووی رووبهرەوە، به‌ڵام رووسیا گه‌ورەترین دەوڵه‌ته و هه‌ردووكیشیان سیفه‌تی دەوڵهتیان هه‌یه .
خاكی دەوڵه‌ت دابه‌ش دەكرێت بۆ چه‌ند هه‌رێمێك وەك هه‌رێمی وشكانی و ئاوی و ئاسمانی، هه‌روەها فراوانی رووبه‌ری خاكی دەوڵه‌ت به خالێكی به‌هێز دادەنرێت له دیاری كردنی پێگه‌ی دەوڵه‌ته جیاوازه‌كان، چونكه ئه‌م فراوانیه له رووی كشتوكاڵ و سامانی سروشتی ….هتد سوودی لێوەردەگیرێت، هه‌روەها گرنگیشه بۆ هێزی دەوڵهتهكه له رووی ئابووری و سه‌ربازی و سیاسیه‌وە ، هه‌رێمی دەوڵه‌ت گرنگه بۆ دیاری كردنی دانیشتوانی دەوڵه‌ت، چونكه دانیشتوانی دەوڵه‌ت ئه‌بێت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بژین.
سێ یه‌م/ حكومه‌ت(دەسه‌ڵاتی سیاسی):
حكومه‌ت بریتی یه له‌و دەسهڵاتهی كه كاروباری گه‌لێك له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمێكی دیاری كرا‌و بهڕێوەدەبات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان و پاراستنی ژیان و ماڵ و ئاسایشیان له ههرەشهی ناوخۆیی و دەرەكی، له رێگه‌ی سه‌پاندنی یاسا و رێساكان به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا به‌بێ جیاوازی، هه‌روەها رووبه‌روو بوونه‌وەی دوژمنان له دەرەوە.
له رووی مومارەسهكردنی دهسهلاتهوە پێویسته دەسه‌ڵاتی حكومه‌ت دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوەریدا، له رێگه‌ی ئه‌م دابهشكردنهوە سنوور له‌سه‌ر دەسه‌لاتی یه‌كتر دابنێن، هۆكارەكانی راگه‌یاندنیش چاودێربن بهسهریانهوە.
چوارەم/ سه‌روەری:
سەروەری [السیادة] دەوڵەت بریتی یە لەوەی كە ئەم دەوڵەتە توانای پاراستنی هەموو خاكەكەی بە وشكانی و دەریای و ئاسمانی هەبێت و لەگەڵ پاراستنی هەموو سنوورە ئاوی و وشكانیەكەیەوە لەگەڵ دەوڵەتانی سنووری خۆی دا، مانای سه‌روەری نیشتمانی بهستراوەتهوه به توانای دەوڵهتهوە بۆ سه‌پاندنی دەسه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی گه‌له‌كه‌یدا كه له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمه‌كه‌ی دەژین و هۆكارێكیشه بۆ پاراستنی سنووری دەوڵهتهكه، به‌رای لێكۆلهرەوانی زانستی سیاسه‌ت پێیان وایه سه‌روەری بنه‌مایه‌كی سه‌رەكی نیه بۆ دروستبوونی دەوڵه‌ت و ئه‌م بنه‌مایه پهیوەسته به قۆناغی دوای دروستبوونی دەوڵەت.
پێنجه‌م/ دانپێدانی نێودەوڵه‌تی:
بۆ ئەوەی دەوڵەتێک ئەرک و مافەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا بگرێته ئه‌ستۆ و جێبه‌جێ بكات، دەبێ وڵاتانی ئەندام بڕوای خۆیانی پێ ببەخشن و دانی پێدا بنێن کە ئەویش وەک ئەمان دەوڵەتە و، شەخسێکە لە یاسای نێودەوڵەتی. دانپێدانان ڕێکارێکی سەربەخۆیە و پەیوەندیی بە خاک و خەڵک و دەسەڵاتەوە نییە، چونکە ئەوانە سێ پێکهاتەی بنەڕەتین بۆ دروستبوونی دەوڵەت، بەڵام دانپێدانان لایەنی مەعنەوییە بۆ دەوڵەت، ده‌وله‌تی فه‌له‌ستین زیاتر له 200 ولات دانی پێداناوه بەڵام هێشتا نەبۆتە ئەندامی هەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها ئیسڕائیل 10وڵاتی عەرەبی دانی پێدا نەناوە بەڵام وەک دەوڵەتیش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆیەش ئەم بنەمایە بە بنەمایەکی لاوەکی دادەنرێ .
هه‌رێمی كوردستان وەك نموونه:
یه‌كه‌م/گه‌ل (دانشيتوانى كوردستان):
دانيشتوانى هه‌رێمی كوردستان له سالی 2020 به نزیكه‌یی 6،200،000كه‌س خهلێنراوە كه دەكاته رێژەی 15% ی دانبشتوانی عێراق، سه‌رژمێریه‌كانی پێشوو ئاماژە بۆ ئه‌وە دەكه‌ن كهژمارەی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1965دا 900 هه‌زار كه‌س بووە، له ساڵی 1987 (2) ملیۆن كه‌س بووە و له ساڵی 1997دا 2 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س بووە، له ساڵی 2014دا 5،300،000 كه‌س بووە، دانیشتوانی هه‌رێم به‌سه‌ر پارێزگادا دابه‌ش بوون كه پێكهاتوون له پارێزگاكانی هه‌ولێر،دهۆك،سلێمانی،هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه جگه له ناوچه كوردستانیه دابرێنراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایه له هه‌رێمی كوردستانیشدا ژمارەیه‌ك پێكهاته‌و ئاینی جیاواز به‌یه‌كه‌وە دەژین وەك كورد و توركمان ، هه‌روەها موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزیدی و كاكه‌یی ….هتد، به‌ڵام به گیانێكی ئاشتیانه به‌یه‌كه‌وە له چوارچێوەی هه‌رێمی كوردستان دا دەژین و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وەیی و ئاینی له نێوانیان دا نه‌بووە.
ههروەك له چوارچێوەی بنه‌مای (گه‌ل) دا وەك پێوەرێكی دروستبوونی دەوڵه‌تدا باسمان كردووە زۆری و كه‌می له ژمارەی دانیشتوان نهكراوەته مه‌رج بۆ دروستبوونی دەوڵەت، دەشێ ژمارەی دانیشتوان چه‌ند سه‌د كه‌سێك بێت وەك (ڤاتێكان) و دەشێت سه‌روو ملیارێك بێت وەك (كۆماری چینی میللی).
دووەم/ رووبه‌ر (رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان):
هه‌رچه‌ندە به‌هۆی ناجێگیری بارودۆخی وڵات و نه‌بوونی سنوورێكی دانپێدانراوی نێودەوڵه‌تی بۆ ئه‌م هه‌رێمه تاكو ئێستا نه‌توانراوە رووبه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژماربكرێت ئه‌وەی باسیشكراوە هه‌مووی دەچنه راوبۆچوونی تاكه كه‌سی یان بۆچونێكی نه‌ته‌وەیی، به‌ڵام له ئه‌نجامی لێكدانه‌وەی یه‌كه كارگێڕیه‌كانی ناو سنووری ئێستای هه‌رێمی كوردستانه‌وە كه نه‌خشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانه‌وە په‌سندكراوە، ئه‌وە دەردەكهوێ كه رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (82737)كم 2 دەبێت به‌مه‌ش ڕێژەی (18.8%) له خاكی عێراق پێك دەهێنێت، كۆی گشتی رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان زیاتر له (90،000)كم 2.
ههروەك له چوارچێوەی بنه‌مای رووبه‌ر وەك پێوەرێك بۆ دروستبوونی دەوڵه‌ت باسمان كرد كه رێژەی رووبه‌ر له رووی زۆری و كهمیهوە دیاری نه‌كراوە و رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ری زۆر وڵات زیاترە
سێ یه‌م/ دەسه‌ڵاتی سیاسی (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان):
له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه نوێیه‌ى كه‌به‌هۆى داگیركردنى دەوڵهتى كوێت، له‌پاش 1990/8/2 له‌عیراق و ناوچه‌كه هاته‌ئارا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووى خه‌باتى گه‌لى كوردستان له‌عێراقدا، بهرەى كوردستانى به‌پشتیوانى و به‌شدارى جهماوەرى كوردستان توانیان به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستانى عێراق، به‌شارى كه‌ركوكیشه‌وه رزگاربكه‌ن.
به‌ڵام دواتر، رژێمى سه‌دام به‌شێكى زۆرى شارە گهورەكانى كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆكى داگیركردەوە، بۆدەربازبوون له‌شاڵاوى كوشتنى دڕندانه‌ى رژێمى سه‌دام، گه‌لى كوردستان به‌كورد و توركمان و مهسیحیهوە، لهكۆڕەوێكى ملیۆنیدا به‌رەو ناوچه سنووریه‌كانى ئێران و توركیا كۆچیان كرد. هاوكات هێزى پێشمه‌رگه له‌ناوچه شاخاویه‌كان، له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى كۆڕێ له هه‌ولێر،و چیاى ئه‌زمڕ له‌سلێمانى، سه‌نگه‌رى به‌رگریان قایم كرد‌و ئازایانه هێزى پهلاماردەرى سوپاى عیراقیان تێك شكاند. دواتر له‌سه‌ر پێشنیازى فه‌رەنساو به‌پشتیوانى ئهمریكاو به‌ریتانیا، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێودەوڵهتى بڕیارى 688 ى دەركرد، به‌هۆیه‌وە ناوچه‌ى (په‌ناگه‌ى ئارام) بۆ خه‌ڵكه ئاوارەبووەكهى ناوچه سنووریه‌كان، له‌دژى فڕینى فڕۆكه‌كانى سوپاى عێراقى له سه‌رووى هێلى پانى 36 پله، بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان دیاریكرا.
دواى شكست هێنانى گفتوگۆكانى نێوان بهرەى كوردستانى و رژێمى سه‌دام، له 1991/10/26 ، حكومه‌تى عێراق دەستى كرد بهكێشانهوەى دامودەزگا ئیداریه‌كان له‌ناوچه‌كانى كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كى یاسایى و ئیداریى دروستكرد، بهرەى كوردستانى، كه له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوو، وەكو دەسه‌ڵاتى دیفاكتۆى ناوچه‌كه، له‌ئاستى رووبهرووبوونهوەى ئه‌و تهنگهژە سیاسى و ئیدارى و یاساییه‌دا بوو كه رژێم له‌كوردستان دروستى كرد، ئه‌وەبوو له‌پێناو به‌ڕێوەبردنى هه‌رێم و دانانى دەسه‌ڵاتى یاسا، بهرەى كوردستانى بیرى له‌دامه‌زراندنى سیستمێكى په‌رله‌مانى كردەوە، له‌ڕێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ربه‌خۆى ئازاد‌و دیموكراتیهوە.
ههلبژاردنهكانى په‌رله‌مان و رابه‌رى گشتى بزووتنه‌وەى رزگاریخوازى كوردستان، لهرێگاى دەنگدانى گشتى ونهێنى و راسته‌وخۆ، له 1992/5/19 به‌به‌شدارى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن دەنگدەر، كهنوێنهرایهتى زیاتر له‌سێ ملیۆن ونیو هاوڵاتیان دەكرد، ئه‌نجامدرا. کەبههاوكارى وپشتیوانى چاودێرانى بیانى ودۆستانى گه‌لى كورد به‌ڕێوەچوو.
دوای ئه‌مه‌ش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان دامەزراوە، کە یەکەمین پەرلەمانی هەڵبژێردراو بووە، ئیتر له‌م كاته‌وە هه‌رێمی كوردستان خاوەن دەسه‌لاتی سیاسی و و بهرێوەبردنی خۆیه‌تی، له ئێستادا 31مین ساڵه‌ی حوكمرانی ته‌مه‌نی دایه‌و تاكو ئێستا 9 كابینەی بهرێكردووە.
چوارەم/ سه‌روەری:
به واتای دەسه‌لاتی باڵای دەوڵه‌ت دێت به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر دەسه‌لاتی خۆی هه‌روەها بۆ پاراستنی سنووری دەوڵهتهكهی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دەسهڵاتهی خۆی به ته‌واوی مومارەسهكردووە له ناوخۆدا، به‌ڵام له رووی پاراستنی سنووره‌كانی به‌هۆی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی وڵاتانی دراوسێ و هه‌رێمی دژ به هه‌رێم نه‌توانراوە ئه‌مه به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه دەگوترێت ئه‌م بنه‌مایه پهیوەسته به قۆناغی دوای دروستبوونی دەوڵه‌ت چونكه كاتێك ههركیانێك ناسنامه‌ی دەوڵه‌تی پێ دەدرێت له رێگه‌ی پهیمانامهو رێكه‌وتنی نێودەڵهتی هێزێكی دیكه دەداته دەوڵهتهكهو هیچ دەوڵهتێك بۆی نیه هێرش و دەست درێژی بكاته سه‌ر سنووری دەوڵه‌تێكی دیكه به‌پێی یاسا‌و جارنامه نێودەوڵهتیهكان چونكه به پێشێلكاری گه‌ورە دادەنرێت له په‌یوەندییه نێو دەوڵهتیهكان دا .
پێنجه‌م/داپێدانانی نێودەوڵه‌تی:
به‌پێی ماددەی 117ی دەستووری عێراق هه‌رێمی كوردستان كیانێكی دانپێدانراوی نێودەوڵهتییه, له رووی ئه‌ته‌كێت و هه‌لس و كه‌وتی دیبلۆماسیهوە پێشوازی له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن سه‌رۆك و سه‌ركردەكانی دەوڵهتانەوە به‌پێی ماددەی 117ی دەستووری عێراقه و جگه له‌وەی هه‌رێم كیانێكی فه‌رمییه، ئاستی پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نیشانه‌ی ئه‌وەیه كه كوردستان دیفاكتۆیه‌كی خاوەن پێگه‌ی به‌هێزە له‌سه‌ر ئاستی نێودەوڵه‌تی. له‌سه‌ر ئاستی نێودەوڵهتییش كیانی هه‌رێمی كوردستان كیانێكی فه‌رمییه، له‌به‌ر ئه‌وە ئه‌م قهوارەیه دانپێدانراوە له ڕووی نێودەوڵه‌تی و لەلایەن یوئێنیشهوە له بڕیاری 688دا حه‌سانه‌ی هه‌یه، له ڕووی پێگهشهوە هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه له ئاستی نێودەوڵه‌تی.
ئه‌مه زیاتر ڕەنگی دایه‌وە له ساڵی 2014 و سهروەختی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كاتێك داعش به‌شێكی زۆری خاكی عێراقی داگیركردبوو، به‌لام كاتێك ئاراسته‌ی هێرشه‌كانی گۆڕی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم هاوپه‌یمانان بة خێرایی هاتنه سه‌رخه‌ت بۆ پالپشتی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه، هه‌روەها ئه‌وكاته كوردستان ببوو ترافیكی سیساسی ولاتانی زلهێزو ناوچه‌یی به جۆرێك شاند و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان دەهاتنه كوردستان و لێرەوە ئینجا دەگهرانهوە بۆ به‌غدا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وەبوو هاوشێوەی دەوڵهتێك مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كرد.