زیاتر له‌ 74 هه‌زار سوودمه‌ند له‌ لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی هاوكاریی هاوپه‌یمانان وه‌ردەگرن

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەینێت کە زیاتر لە 74,000 سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی مانگی ته‌مموز وەردەگرن.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌: “ئه‌وه‌ش بەراورد بە مانگی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەستکەوتێکی دیکەیە لە بەهێزکردنی ڕێکەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ دابەشکردنی پارەی هاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە.”

خشتەی یەکەم: ژمارەی هێزەکانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەپێی پارێزگا:

ژمارەی سوودمەندان

پارێزگا

هەولێر
34,900

سلێمانی
15,700

دهۆك
23,800

کۆی گشتی 74,400

تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 850,000 سوودمەند لە کەرتی گشتی خۆیان تۆمار کردووە بۆ هەژماری بانکی لەژێر پڕۆژەی هەژماری من. لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 400,000 فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەرگرت لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.

هەروەها، لە پرۆژەی هەژماری من، تاوەکو ئێستا، نزیکەی 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون و هاووڵاتیان دەتوانن بەکاریان بهێنن لە هەر کاتێکدا.

سەردانی ماڵپەڕی فەرميی پڕۆژەی هەژماری من بکە، بۆ وەرگرتنی زانیاريی زیاتر لە ڕێگەی ئەم لینکەوه‌: www.myaccount.gov.krd

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button