سەهل سوورچی : ھاش و ھووشی مارکسییە ساختەکانیش ڕادیۆ بوو ، ڕاگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان جێی دەستخۆشییە

ھاش و ھووشی مارکسییە ساختەکانیش دەرکەوت ڕادیۆ و سیناریۆی ھەڵبەستراو بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانییان.

سەھل سوورچی:

ڕاگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان  جێی دەستخۆشییە کە ھەمیشە بە بەڵگەوە وەڵامی ھەر درۆ و چەواشەکاریەکی ھەڵبەستراو دەداتەوە، شەو و ڕۆژ بە بەردەوامی لە خزمەت ئەمن و ئاسایشی کوردستانن بێی ئەوەی ھاووڵاتییان ھەستی پێ بکەن.

سەبارەت بە ئەوانەشی کە دەیانگوت نوێژ ناکەین و کوڕەکانمان بێ تاوانن ، ئەمڕۆ نوێژنەکەرەکان بە سروودی داعش دەرکەوتن ،کە خۆشیان باوریان بەوە نەدەکرد کە پێیان وترابوو بیلێن ، بەڵام بە جۆرێکیش پێیان وترابوو کە کۆمەڵگە بەخۆیەوە سەرقاڵ بکەن وشەکانیشیان ڕوون و ئاشکرا بوون.

ئەم سیناریۆییەی یەکێتی بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی شەھیدکردنی ھاوکار جاف و لەبیربردنەوەی خەڵک بوو کە ھەر لە دادگای تاوانەکان کەیسی بکەرانی ھاوکار جاف کراوەتەوە ، بەڵام زیاتر تاونەکەی زەقتر کردەووە و سەلماندیان کە پشتگیری تیرۆرستان دەکەن و کادرانی خۆیان دەنێرنە سەر شەقام و بەردەم دادگا بۆ ئەوەی بی سەلمێنن کە ئەو داعشانە بێ تاوانن.

ئەم پشتگیریەی تیرۆریستانیش  وادەکات زیاتر ئاییندەی یەکێتی  لێل بێت ، بەڵام ھەرگیز ئەو کردەوە تیرۆریستیەی کە مەبەستیانە لەبیر خەڵکی ببەنەوە پەردەپۆش ناکرێت و دادگا چاوپۆشی ناکات، ناکەوێتە ژێر کاریگەری شێتخانە و نەفامەکان…

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button