ئەگەر مەردی وەرە بەردەم دادگە
ھێمن ساڵح
بافڵ تاڵەبانی کە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و چاودێر و رۆژنامەنووس و دیپلۆماتکاران
ڕوونە، کە ئەم زاتە لەڕووی دەروونییەوە
ناهاوسەنگ و ناسروشتی و کۆلەوارە، لە
گوتەکانیدا لە پانێلی تەلەفزیۆنەکەی ڕووداو
باسی ئەوەی کردووە کە لەسەر ئەو کردەوە
تیرۆریستیەی لە هەولێر ئەنجام دراوە، ئەو
ئەنجامدەرانی تاوانەکە و کادیری خۆی
تەسلیمی دادگەی هەولێر ناکات.
لێرەدا بە ڕوونی پێی دەڵێین، تۆ کە خۆت لێ
بۆتە فیرعەون و هەمەکارە و مافیا و کەڵەگا و
ڕێگە بە خۆت دەدەی شکۆ و هەیبەتی ئەو
هەرێمە پێشێل بکەی کە بە خوێنی هەزاران
شەهید هاتۆتەدی باش بزانە کە:
یەکەم:
زۆر خاتری تۆ گیرا و لە ڕاپۆرتەکانی پەیوەست
بە شەهیدکردنی هاوکار جاف ناوی تۆ بە هیچ
شێوەیەک نەهێندرا و تەنیا ئاماژە بە ئەو
کەسانە کرا کە بە شێوەیەکی عەمەلی دەستیان
لەو تاوانەدا هەبووە.
دووەم: بەڵام بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە تۆ
سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئۆپەراسیۆنی
تاوانی شەهید کردنی هاوکار جافت کردووە و
تۆ بەرپرسی یەکەمی ئەو تاوانەی و بە قسەی
تۆ ئەو عەمەلییە تیرۆریستیە کراوە.
سێ: زۆر هەوڵ درا کە ئەوە دابپۆشرێ کە تۆ لە
لەو تاوانەدا دەستت هەبووە، بەڵام دوای ئەو
وتانەی لە پانێلەکەی ڕووداو کردووتە، ئیدی
ناکرێ چیتر بۆتان دابپۆشرێ و پێویستە نەک
تەنیا ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بەڵکو تۆش کە
عەقلی داڕێژەری ئەو تاوانەی دەبێ لە دادگە
ئامادە ببی و وەڵامی پرسیارەکانی دادگە و
لێکۆلەران بدەیتەوە.
چوار: ئەو زەمەنە گوزەشت بە کەڵەگایی و
بێباکی تاوان ئەنجام بدەن و لەناو جەرگەی
پایتەخت وەک مافیاکان بجووڵێنەوە و خەڵک
تیرۆر بکەن و بەسەرتاندا تێبپەڕێت.
پێنج : هەموو پەلەقاژە و هاشوهوشی ئیعلامی
و دەنگەدەنگتان بۆ ئەوەیە تاوانی
شەهیدکردنی هاوکار جاف ون ببێ و
دابپۆشرێت بەڵام تاوان و قەتڵ، تاوان و قەتڵن
و هەر کەسێک لە هەر پێگە و پۆست و
هەڵکەوتێکدا بێت و هەر کەسێکی لە پشت بێت
دەبێ دادپەروەری بچەسپێت و تاوانبار بگاتە؟سزای خۆی.
شەش : ئەگەر بەڕاستی دەستت لەتاوانی
تیرۆرکردنی هاوکار جاف نەبووە و بڕوات بە
دادپەروەری و شکۆ و کەرامەتی گەلی
کوردستان هەیە و ناترسێی، مەرد بە و کورنوش بۆ دادگە ببە و با دادگە و
دامەزراوەکان کاری خۆیان بکەن و ڕاستییەکان
بۆ گشت لایەک ڕوون ببێتەوە. باشیش بزانە
شۆی تەلەفزیۆنی و پانێل دادی تۆ نادات.