قۆناغی یەکەمی چه‌كدانانى پـ.ـه‌*كـ.ـه‌*كـ.ـه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کەمێکی دیکە قۆناغی یەکەمی چه‌كدانانى پـ.ـه‌*كـ.ـه‌*كـ.ـه‌ لە ئەشکەوتی جاسانە لە گوندی قەمچۆغەی سنووری دوکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

🔶یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی بانگی حەق ساڵی 1923 لەم ئەشکەوتە بڵاو کراوەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی چەکدانانی گەریلاکانی پەکەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و چەند لایەنی سیاسیی باکوور و باشووری کوردستان لە ئەشکەوتی جاسەنە سەر بە شارۆچکەی دووکان بەڕێوە بچێت.
ئەشکەوتی جاسەنە کە 6 کیلۆمەتر لە هاوینەهەواری دووکانەوە دوورە، بە دووریی 50 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شار سلێمانییەوە هەڵکەوتووە و دەکەوێتە ناوچەی سورداش لەسەر ڕێگای سلێمانی-دووکان، لە پشت گوندی کانی خان، لە دامێنی بەرزایی “نەبی ئاغا”ی زنجیرە شاخی “سارا”.

لە ساڵی “1923”، “شێخ مەحموود”، ئەشکەوتی جاسەنەی کردە پەناگە و چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم ڕۆژنامەی بەناوی “بانگی حەق” تێدا بڵاوکردەوە.
لە ڕێکەوتی 03/02/1923 هێزەکانی سوپای ئینگلیز لە ڕێی فڕۆکەوە شێخ مەحموودیان ئاگادار کردەوە کە خۆی بە دەستەوە بدات و لەگەڵ بەریتانییەکان رێک بکەوێت یان بە بۆمبارانکردنی شاری سلێمانی ناچاری دەکەن. بەڵام شێخ مەحموود خۆی بەدەستەوە نەدا و بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکەشی زیانمەند نەبن، سلێمانیی بەجێ هێشت و ڕووی لە ناوچەی سورداش کرد و لە ئەشکەوتی جاسەنە گیرسانەوە.
لە ڕێکەوتی 28/03/1923 لە ناو ئەشکەوتی جاسەنەدا یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی “بانگی حەق”ی بڵاوکردەوە کە یەکەمین ڕۆژنامەی شۆرشی کورده و وەک یەکەم ڕۆژنامەی سەردەمی شاخ و زمانحاڵی شۆڕشی کورد دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخی کوردا. سەرنووسەری ئەم ڕۆژنامەیە، کەسایەتیی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس، “ئەحمەد خواجە” بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button