ئۆباڵی تاوانی هەڵەبجە لە ملی یەکێتیە

عەلی بچکۆڵ هاوڕێی جەلال تاڵەبانی و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی:

عەلی بچکۆڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هاوڕێی نزیکی جەلال تاڵەبانی بوو لە ساڵانی هەشتاکان لە یادەوەریەکانیدا دەڵێت چیتر ویژدانم قبوڵ ناکات و هەموو شتێک دەلێم ،ساڵی 1989عەلی بچکۆڵ بەیاننامەیەکی بۆ گەلی کورد دەرکرد و تێیدا دەڵێت “هیچی تر ویژدانم قبووڵ ناکات ئەو تاوانە لە میللەت و هەڤاڵەکانم بشارمەوە پێش دەستپێکردنی شەڕی عێراق و ئێران ئێمە لەگەڵ ڕژێمی عێراق ڕێکەوتین کە پارە و چەک و تفاقمان بداتێ بۆ ئەوەی شەڕی هەموو حزبەکان بکەین

هەروەها دەشلێت،ساڵی 1988 ڕژێم زۆر جێی لە دەست دابوون وەک فاو حاجی ئۆمەران ،دەرکەوت مام جەلال فێڵی لە ئێمەش کردبوو چونکە سەدام لە ئێزگە گوتی پیاوێک هاتووەتە لام پێم گوتووە ئەوەی ڕۆژێک پێش تۆ هاتبێتەوە لە تۆ بە شەرەفترە کە ئەمەش مەبەستی جاش بوون ،دواتر پاسدارمان هینان بەمەش ڕێگەمان بۆ ڕژێم خۆش کرد تا کوردستان وێران بکات تا لە ساڵی 1988 کە سوپای عێراق گەڕایەوە دەستی بە کیمیاباران کرد و کوردستانی وێران کرد یەکێتی نەیهێشت خەڵکەکە ڕابکەن ، بە میللەتمان گوت ئێمە شەڕ دەکەین کەچی تەقەمان نەکرد و هەڵاتین، گوندەکان هەمووی وێران کرانەوە 120هەزار کەس ئەنفال کران ، هەر لەبەر ئەو کارانەبوو بڕیارم دا دەست لە حزب بکێشمەوە چونکە “تاوانی ئەنفال تاوانی وێراکردنی کوردستان و تاوانی تالانکردنی هەڵەبجەی شەهید هەموو لە ملی یەکێتییە “.