لە هەولێر پڕۆژەیەک بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و نابینایان دەخرێتە بواری جێ بەجێ کردن

لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت بە تایبەتی بۆ نابینایان دەخاتە بواری جێ بەجێکردنەوە

یەکێک لە بنەماکانی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و
فەرمانی ڕێزدار (مسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاوولاتیان وە لەپێناو پێشکەوتنی زیاتری کۆمەڵگەکەمان و گەیاندنی خزمەتگوزاری هەمەجۆر بۆ سەرجەم چین و توێژەکان و هەروەها گرنگیدان بە خاوەن پێداویستی تایبەت ، ” هاوکات بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ نابینایان و خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەخرێتە بواری جێ بەجێکردنەوە بە دانانی رێرەوی ھاتووچۆ بەمەبەستی ئاسانکاری ھاتووچۆ ی نابینان بە پێ ی ستاندەرەکانی جیھانی و لەو چوارچێوەیەشدا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14-10-2023 ئەندازیار عبدالواحد احمد سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەگەڵ بەڕێز یادگاری کریم پیرداود سەرۆکی یەکێتی نابینایانی کوردستان کۆبۆووە .

سەرەتا بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەخێرهاتنی گەرمی میوانەکانی کرد و تێیدا ڕازان خلیل سەرۆکی بەشی هونەری و هەروەها بەشێک لە ئەندازیارانی پڕۆژە، ئامادەی کۆبۆنەوەکە بوون کە لەدانیشتەکەدا تاوتوێی چەند پرسێک کرا لە نێوان و بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر و سەرۆکی نابینایانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەکە و کارە خزمەتگوزاریەکانی دیکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر .

جێگەی باسە بۆ رۆژی دووشەممەی داھاتوو دەست بەکارەکانی پرۆژەکە دەکرێت لە دەستپێکی پڕۆژەکەدا لە سەنتەری شاری هەولێر و لە چەند شەقامێکی دیکەی گشتیدا بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە کەش و هەوای ناو کۆمەڵگاو سروشتی سەنتەری شار و هەروەها پشوودانی کاتەکانیان بە ئارامی، کە نابینایان و خاوەن پێداویستی تایبەت چینێکی جیانەکراوەی کۆمەڵگەکەمانن لە داخوازی و مافەکانیان وەکو سەرەتایەک دەست دەکرێت بە دانانی رێرەوی ھاتووچۆ وە چەندین کورسی کە بە لۆگۆی خاوەن پێداویستی دیاری دەکرێت لە چەند شوێنێکی تایبەت بۆ پشوودانیان و تاوەکو بتوانن لەنێو بازاڕ و چواردەوری قەڵای هەولێر سوود لە جوڵەو ڕۆیشتن وەربگرن لەپێناو تەندروستیەکی باشتر .

لەکۆتایی دانیشتنەکەشدا بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بتوانێ بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە پێشکەش کردنی ئەو جۆرە خزمەتگوزارییە ، هەروەها ئەندازیار عبدالواحد احمد ڕایگەیاند،” پێویستە هەمیشە ڕەچاوی ئەم چینە بکرێت و ئاوڕی جدیان لێ بدرێتەوە و مافێکی سروشتی خۆیانە داخوازیەکانیان بۆ جێ بەجێ بکرێت، هاوکات گوتیشی، بەپێی توانا هەوڵی زۆر و زیاتریش دەدەین بۆ دەستەبەرکردنی ماف و داواکانیان بۆ ئەوەی ئێمەش زیاتر ئاسوودە لە کارە خزمەتگوزاریەکانمان بۆ گشت چین و توێژەکانی شارە خۆشەویستەکەمان لە هەولێری پایتەخت .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر