بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێوشوێنێکی ڕاگەیاند

وەزارەتی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسراویكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی له‌ پاریزگا و ئیدارە سه‌ربه‌خۆكان دەكات كه‌ بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) ڕێكاری خێرا و پێویست بگرنه‌ به‌ر، ئاماژه‌ به‌وەش كراوە کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشت ڕاستکراو لە هەندێک پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەم ڕێوشوێنانە لە خوارەوە بگرێنەبەر:

١ــ سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێویەك قەدەغەیە و سەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
٢ــ پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەر كردنی دەستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی
خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گوشت وخوێنەكەی بە شێوەی تەواو و لە کاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن .
٣ــ دوای سەر بڕینی ئاژهڵ دەبێت شوێنەكە پاكژ بكرێت بە بەكار هێنانی گیراوەی كلۆر (٥٪) دەگیرێتەوه بە بەكارهێنانی فاس بە
ڕێژەی 6 % وهەر بەشیك فاس بۆ ١١ بەش ئاو( وەهەروەها بەهەمان شێوە پاكژ كردنەوەی كەلوپەلی كە بەكارهاتووه لەكاتی
سەربڕینی و پارچەكردنی گۆشتی ئاژ هڵ .
٤ــ پێویستە هاووڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری
نەبێت و تەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن
بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواتر پاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خالى ٣، وکوڵاندنی گۆشت بەتەواو ی .
٥ــ لەبەر كردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕەنگی كاڵ لەكاتی سەردانی ئ ەو شوێنانەی گەن ەكان تێدا بڵاوە تاوەکو دیار بێت, هەروەها
بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بە دوور خستنەوهی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ .
٦ــ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی
ڕێکارەکانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.
٧ــ چەخت کردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی
بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری دروست .
٨ــ جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی ڕشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییە گۆێزراوەکان.
٩ــ پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستی دروست.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button