داخستنی رێگای کەرکووک ـ هەولێر بەدەست کیسەی یەکێتی و حەشدە

داخستنی رێگای کەرکووک ـ هەولێر بەدەست کیسەی یەکێتی و حەشدە

بەرپرسێکی یەکێتی کە لەبەرەی ناڕازییەکانە بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ هەموو ئەم گردبوونەوە و ناڕازایەتیانەی لەبەردەم بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک دەکرێن كه چەند جارێکە دووبارە دەبێتەوە بە دەست کیسەی یەکێتی و حەشدی شەعی ئەنجام دەدرێن، کاراکتەری سەرەکی ئەم بابەتە هەریەک لە ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هەڵکەوتی ئاساییش کە بە (هەڵکەوتە کۆر) ناسراوە، خاڵە کاکەمەدی بەڕێوەبەری گشتی بەرگری و فریاکەوتن، ڕەوەند مەلا مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتین.

هاوکات گوتیشی؛ بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک، بووەتە مۆتەکەی گیانی ئەو بەرپرسە گەندەڵانە کە بەناوی یەکێتییەوە لەوێ ئیدارەی حزبەکە دەکەن و سەرقاڵی دزی و زەوی داگیرکردن و فڕۆشتنن، بەتایبەت لە گەڕەکی شۆراو و دەوروبەری بارەگای مەکتەبی سیاسی،
بۆیە دەتوانین بڵێین لە واقیعدا ئەم مافیایانە بارن بەسەر جەماوەری یەکێتی لە شارەکەدا.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێویست بوو یەکێتی بۆ رزگاربوونی کەرکووک لەم دۆخە ناهەموارەی کەرکووکی تێکەوتووە، دەبوو پێی خۆشبوایە پارتی بگەڕێتەوە شارەکە، تا بتوانن پێکەوە لەم دۆخە خەڵکەکە رزگار بکەن، بەڵام بەداخەوە ئەوەتا دەبینین وەک ئەوەی گیانەڵای یەکجاری بێ خەڵکی شۆڤێنی هانەدا تا رێگری لەگەڕانەوەی پارتی بکەن.