عومەر تۆفیق پارێزەری نێودەوڵەتی بۆ بازمیدیا : ئەو وایەرەم بینی کە گوایە زانا خۆی پێ هەڵواسیووە بەڵام بە شایدی لیژنەی پەڕلەمان وایەرەکە بەرگەی ١٠ کیلۆ قورسایی نەدەگرت .
زانا حەمەساڵح قائیمقامی پێشوی سلێمانی به بەهۆی تێوەگڵان لە مامهڵهکردنێکی نایاساییهوه دەستگیرکرا، دۆسیێکهی پهیوهندی هەبووە به مامهڵهیهکی نایاسایی به نزیکهی ٢٠٠٠ دۆنم زهوی له ناو پارێزگای سلێمانیدا ، کە دەستی چەندین بەرپرسی باڵای یەکێتی یەکێتی تێدا هەبوو.
عومەر تۆفیق پارێزەری یەکێک لە گیراوانی دۆسیەکە دەڵێت ، لەم ماوەیە سێ کەس کە کارمەندی ئاسایشی یەکێتی بوون ، ڕایانکردووە بەرەو بەریتایا و ئەڵمانیا ، بەڵام بەهۆی سەلامەتی گیانییان ناتوانم زۆر زانیاری بدەم،ئەوان لە نزیکەوە ئاگاداری تیرۆرکردنی زانای قائیمقایم بوون ، ئامادەی بڵاوکردنەوەی هەموو ڕاستیەکانن بەڵام بەهۆی ئەوەی خێزانیەکییان سلێمانین ناتوانن بی درکێنن بۆ ڕای گشتی، هەر لەم بارەیەوە ناوبراو دەڵێت:” خۆم ئەو وایەرەم بینی کە گوایە زانا خۆی پێ هەڵواسیووە “بەڵام بە شایدی لیژنەی لێکۆلینەوەی پەڕلەمان وایەرەکە بەرگەی ١٠ کیلۆ قورسایی نەدەگرت .
عومەر تۆفیق دەشلێت:زانای قائیمقام زۆر ورەی بەرزبوو ، تەحدای دەکرد ڕووبەروویان ببێە، ٢ کاتژمێر بەر لەوەی تیرۆری بکەن ساکار خانی هاوسەری چووە لای ،دیاربوو ورەی زۆر بەرزبوو وەک ئەوەی هەموو شتێک تێدەپەڕێت ،بەڵام لە کت و پڕ تیرۆر کرا ، عومەر تۆفیق ئەوەشی ئاشکراکرد کە هەر كەس و لایەنێك دەیەوێت، زانیاریی ورد و بەڵگەداری پێشكەش دەكەم“ و تێیدا بە بەڵگەوە چۆنیەتیی كوشتنی زانای قایمقام ئاشكرا دەكات .
عومەر تۆفیق کە چەند بەڵگەیەک هاوپێچ،دەکات بازمیدیا بڵاوی دەکاتەوە ، کە زانای قائیمقایم بێ تاوانی خۆی سەلماندووە لەبەردەم دادوەر ،بەڵام پێش ئەوەی بکەن ، تۆمەتبارێکییان هێنابوو کە سەرەتا وەک تۆمەتبار لەو کەیسە لەبەردەم دادوەر خۆی ناساند ، کە ئیفادەکەی نووسیوە ١٨ پەڕە،دەنگەکەیشم لایە کە بەدڵی خۆیان دەنووسن، بەڵام دواتر دەرکەوت پیاوی خۆیانە ،پیاوەکەش برای خۆم بوو ، دوای ئەوەی کەئاشکرابوو ،کەیسەکەیان گۆڕی، سەرەتا ویستی خۆم بکوژێت ، بەڵام نامەی سەرۆکی ئەڵمانیا بۆ مام جەلال نەبووایە ، یان یەکێتی خۆی دەیکوشت بۆ ئەوەی زیاتر راستی نەڵێت ، یان بنەماڵەی کاک زانا وەک وەک تۆڵە دەیانکوشت.
عومەر تۆفیق سەبارەت بە دۆخی سلێمانی دەلێت :چەندین جار هەڕەشەم لێکراوە ، ماوەیەک پێش ئێستا تەقە لە ماڵەکەم کراوە لە سلێمانی ،کێشەم لەگەڵ هیچ لایەنێک نیە،بەڵام سلێمانی ترسێ
نداوە لە هیچ سەردەمێک ئازادی وا بەرتەسک نەکراوەتەوە ، تەنانەت کوڕانی مام جەلال دەستییان گرتووە بەسەر ئەو زەویە کە فرۆشتوومە چونکە بەناوی خۆمەوەیە ،هەوەها دەشلێت: کوڕانی مام جەلال بەرپرسیاری هەموو شتێکن لەو شارە ، ڕۆژانە تەلەفۆنم بۆ دێن کە ئاسایش چۆن هەڕەشە لە خەڵک و ڕۆژنامەنووسان دەکات ، هەروەها ڕاشیگەیاند بەم نزیکانە سكاڵا لەسەر قوباد تاڵەبانی تۆمار دەکەم لەڕێی دادگایەکی نێودەوڵەتی ، عومەر تۆفیق ئەوەشی بۆ بازمیدیا ئاشکراکرد کە بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨، ٩٠٪ ئەو تاوانانەی لە سلێمانی دەکرێن ڕێکخراو و پیلان بۆ داڕێژراون