لەسەر سکاڵایەکی حەشدی شەعبی، بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە کەرکووک بە 6 مانگ زیندانی کردن سزادرا…
محەمەد عثمان عەزیز ناسراو بە (حەمەسوور دووشیوانی) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشووی عێراق لە فڕاکسیۆنی ئەو حزبە، لەسەر سکاڵایەکی حەشدی شەعبی لەلایەن دادگای کەرکووکەوە سزای 6 مانگ زیندانی کردنی بۆ دەرکراو ناوبراو ئێستا ڕایکردۆتە سلێمانی و ناتوانێت بگەڕێتەوە کەرکووک .
حەمەسوور دووشیوانی یەکێک بوو لەو سەرکردانەی یەکێتی کە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر زۆر مەرایی بۆ حەشدی شەعبی دەکرد بە خەڵکی ئەم شارەی دەگوت ڕامەکەن کەرکووک ئارامەو هیچ کێشەیەک نیە و ئەوانەی شارەکەیان جێهێشتووە بگەڕێنەوە .
بەڵام ئەمڕۆ حەشدی شەعبی ئەم مەرایی کردنەی حەمەسوور دووشیوانیان بەرچاو نەگرت و بە سزادان و زیندانی کردن چاکەکەیان دایەوە .