سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە له كۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا جه‌ختی كردەوە كه لای ئه‌و گه‌ورەترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمهرگایهتییە و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یە.
دەقی وتارەكهی سه‌رۆك بارزانی له كۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌ورە و میهرەبان
خوشك و برایان و هه‌ڤالانی به‌رێز..
پڕ به‌دڵ سوپاستان دەكه‌م و شهڕەفێكی گه‌ورەیە كه من له خزمه‌تی ئێوەدابم، به‌ڵام من حه‌ز دەکەم له دڵهوە پێتان بڵێم كه من هه‌رچیه‌ك بم، لای من گه‌ورەترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمه‌رگایه‌تییه و من پێشمه‌رگه‌م، من له‌و كه‌سانه نیم كه هه‌تا دەمرێت سه‌رۆك بێت یان به‌رپرس و مه‌سئوول بیت و حه‌ز بكات، من حه‌زم دەكرد جه‌وێكی ئاوا و وەزعێكی ئاوا دروست ببا له هه‌رێمی كوردستان و له ناوچه‌كه، من له‌و كۆنگرەیه‌دا داوای ئیجازەم له ئێوە كردبا، چونكه هه‌موو دەستپێكێك كۆتاییه‌كی هه‌یه و هه‌موو مرۆڤێك چه‌ند گه‌ورە بێت و له چ پله و پایه‌كدا بێت نه‌تیجه و ئه‌نجام رۆژێك دێت هه‌ر به‌جێتان دێڵێت، منیش ئینسان و به‌شه‌رێكم وەك هه‌ریه‌كێك له‌و مرۆڤانه.
بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت و بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت رۆژێك كه خوا ئیرادەی ته‌واو بوو من به‌جێتان دێڵم، له‌به‌ر ئه‌وە ئه‌مه شتێكی سروشتی و ته‌بیعییه و به سروشتی وەری بگرن، به‌ڵام له‌وە دەچێ ئینشائه‌ڵا له كۆنگرەی داهاتوو زووتریش بیكه‌ین من بتوانم ئه‌م ئاواته ته‌حقیق بكه‌م، چونكه من نامه‌وێ مردن له ئێوە جیام بكاته‌وە، به‌ڵكو من دەمهوێت پێش ئه‌وە به ئێوە بڵێم خواحافیز، به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردەوام بین و پارتیش به‌ردەوام بێت دیارە مادام ئاواتان پێ خۆشه من سوپاستان دەكه‌م و له خزمه‌تی ئێوەدا دەبم.
هه‌ڤاڵان هه‌ر مرۆڤێك له ژیاندا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه، جه‌نابی بارزانی پێش ئه‌وەی كه وەفات بكات، وەسیه‌تی له من و كاك ئیدریس كرد، گوتی دەبێت ئێوه یه‌ك گیان بن له دوو قاڵبدا، یه‌ك گیان له دوو قاڵبدا، سوپاس بۆ خودا وەسیهتهكهی ئه‌ومان به‌جێ گه‌یاند، نه‌ك یه‌ك گیان له دوو قاڵبدا، هه‌موو وەختێك من ئامادەبووم خۆم له جێی كاك ئیدریس دابنێم و له جیاتی ئه‌و بمرم، به‌خوا قه‌دەر به‌دەست مرۆڤ نییه و به‌دەست خودایه، ئه‌گینا هه‌ڵبژاردن به‌دەست من بوایه من خۆم له‌جێی كاك ئیدریس دادەنا و من بڕۆم كاك ئیدریس بمێنێ، به‌ڵام بهدەستم نه‌بوو.
ئێستاش ههروەك له وتارەكهمدا باسم كرد، پیرۆزبایی له ئێوە و له هه‌موو لایه‌نگران و هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان دەكه‌م كه كۆنگرەكهمان كۆنگرەیه‌كی نه‌وعی دەبێت، له هه‌مانكاتیشدا سهرەخۆشی له‌وانه دەكه‌م كه خۆیان ئامادەكردبوو فاتیحه بۆ پارتی بخوێنن، بۆ ئه‌وەی وەزعهكه ڕێكوپێكتر بێت بتوانین باشتر ئیش و كارەكان به‌ڕێوە ببه‌ین، منیش پێشنیار دەكه‌م بۆ ئێوە كه نێچیرڤان كوڕی كاك ئیدریس وەكو جێگری سه‌رۆكی پارتی قبووڵ بكه‌ن و سوپاستان دەكه‌م.
ئیتر هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ دەكه‌م و ئینشائه‌ڵا كۆنگرەیه‌كی نه‌وعی دەبێت و نه‌وعیش دەبێت پشت به‌خوای گه‌ورە و سوپاستان دەكه‌م و هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.