د. ئومێد سەباح : دوای کۆنگرەی پارتی شاندێکی حکومەتی ھەرێم ڕاستەوخۆ سەردانی بەغدا دەکات

دوای کۆنگرەی پارتی شاندێکی حکومەتی ھەرێم ڕاستەوخۆ سەردانی بەغدا دەکات

دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی و گۆڕانکاری پەیرەو و پرۆگرامی پارتی سەبارەت بە سیاسەتی مامەڵەی پارتی لەگەڵ دەرەوە و بەغدا و پرسە سیاسیەکان، بڕیارە شاندێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا بکات.

دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە میدیاکانی ڕاگەیاند:ئەم دید و تێڕوانینانەی کە ئێستا لە کۆنگرەی ١٤ی پارتی باسی لێوە دەکرێت ، کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی تیمی وەزاری پارتی لە حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغدا و پرسە سیاسیەکان، لە درێژەی لێدوانەکانی دا ناوبراو ئاشکرایکرد کە دوای ئەنجامدانی کۆنگرە،شاندێکی وەزاری کە پێک دێن لە چەند وەزیرێک و خۆی سەرۆکایەتی دەکات سەردانی بەغدا دەکات ،ئامانجی سەردانەکەش بۆ گفتوگۆکردن و گەیشتنە ڕێککەوتنە لەسەر پرسەکانی بودجەی ٢٠٢٣ و شایستە دارایەکانی ھەرێم و پرسی نەوت و گازی ھەرێم ،سەبارەت بە گفتوگۆکان دکتۆر ئومێد سەباح ئەوەشی گوت،کە پێش پێکھێنانی حکومەتی عێراقی ڕێکەوتنمان واژوو کردوە کە ئەم پرسانەی نێوان ھەولێر و بەغدا چارسەر بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button