کاندیدانی سەرکردایەتی پارتی فۆڕم پڕدەکەنەوە

کاندیدانی سەرکردایەتی پارتی فۆڕم پڕدەکەنەوە

ئەمڕۆ کۆنگرەی ١٤ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک دەستی بەکارەکانی کرد و لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا، داوای پڕکردنەوەی فۆڕم لەو ئەندامانە دەکرێت کە دەیانەوێت خۆیان بۆ سەرکردایەتی پارتی کاندید بکەن.

لە کۆنگرەی ١٤ـی پارتی نزیکەی ١٠٠٠ ئەندام لەو کۆنگرەیەدا بەشدارن و بەپێی خشتەی کاری ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکە، سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی جێگری سەرۆک قسە دەکات و دواتریش جێگری سەرۆک گوتارێک پێشکەش دەکات.

دواتر داوای پڕکردنەوەی فۆڕم لەو ئەندامانە دەکرێت کە دەیانەوێت خۆیان بۆ سەرکردایەتی پارتی کاندید بکەن و پاشان ڕاپۆرتی سیاسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەخوێندرێتەوە.

کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ، لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی، سکاڵا و پێشنیار پێکدێن. هەر کام لەو لیژنانە لە ١٠ ئەندام پێکدێن.

لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانیی ڕۆژی دووەمی کۆنگرە ڕاپۆرتی لیژنەکان دەخوێندرێنەوە.

کاتژمێر دووی هەمان ڕۆژ، ناوی کاندیدەکان دەخوێنرێنەوە و دواتر پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و لە شەویشدا، دەنگەکان جیا و هەژمار دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button