مەسرور بارزانی ڕەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی

مەسرور بارزانی ڕەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی

تیمێکی وەزاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات
بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوە، بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە (16ـی نیسانی 2023)، هەریەک لە وەزیران (پشتیوان سادق، دانا عەبدولکەریم و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود) سەردانی قوباد تاڵەبانی بکەن و داوای لێبکەن لە سۆنگەی هەستکردن بە بەپرسیارێتی بەرامبەر بە ئەرکی خۆیان لە حکومەتدا، خۆیی و تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.