ریڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە له پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند: “ئێستا لیستی بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران، کە نزیکەی هەزار و ٢٠٠ ئەفسەر دەبێت بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ن گهڕاوەتهوە، هێشتا بەشێکیش ماون کە ناویان بگەڕێتەوە و بۆ ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ لیستەکان ڕێک خراون و ئامادە کراون ناوی ئەفسەرەکان دراونەتە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت بۆ پەسەند بكرێن.”
ئاماژەی بهوەش كردووە، “لیستی پله بهرزكردنهوەی ئەفەسەرانی یەکەكانی ٧٠ و ٨٠ ش کاری لەسەر دەکرێت و ههر كاتێك ڕێكکارە یاساییەکان تەواو بن، پلەی ئەوانیش بەرز دەکرێتەوە.”
ریڤینگ هروری، له لێدوانهكهیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان،ئهوەشی روونكردووەتهوە: “بەردەوام کاری لەسەر پله بهرزكردنهوەی ئهفسهرهان دەکرێت و بەردەوام دەبێت، تاوەکوو پلەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانەی کاتیان هاتووە بەرز بکرێتەوە، هەربۆیە پرۆسەی پلە بەرزکردنەوە بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئەفسەران پلەیان بەرز دەکرێتەوە، چونکە حکومەت بڕیاری داوە پلەیان بەرز بکرێتەوە.